لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان گروپی شاخڕەوی شنروێ و شاخڕەوانی سەیدسادق گەشتێك بۆچیای سورێن ئەنجام دەدەن و تێیدا زیاتر لە 500 بەرو و بادەم دەروێنن و دانەوێڵە لەسەر بەفر بۆ باڵندەكان رۆدەكەن.
گروپی شاخڕەویی شنروێ و شاخڕەوانی سەیدسادق گەشتێكی هەفتانەی شاخەوانیان بۆشاخی سورێن لەگوندی نەوێوە دەست پێدەكەن.
گروپەشاخڕەوەكە زیاترلە 30 پیاو و ژنی پێكەوە كۆكردەوەتەوە، لەگەشتەكەدا وێڕای وەرزشكردن و بنەمایەك بۆ تەندروستی ئەوان، ژینگە و باڵندەكانیان لەبیرە بەناشتنی دەیان بەڕو بادەم و رشتنی دانەویڵە بۆباڵندەكان لەوشوێنانەی بەفری زۆر لێ باریوە.
ژنان هاوشانی پیاوان یاوەری گەشتەكانی شاخڕەوی دەكەن بەسروشت و ناوچە جیاوازەكان ئاشنا دەبن و سودی تەندروستی زۆریش لەشاخڕەویەكە دەبینن.
ئەم گەشتە كەماوەی یەك رۆژی تەواوی خایاند، زیاتر لە 30 هەزار هەنگاو بەشاخدا هەڵكەران بوو لەگوندی نەوێوە بۆ لوتكە چیای سورێن لەنزیگ گوندی جۆمەرەسی كەبەرزی لوتكەكە زیاتر لە 2500مەتر بەرزە لەئاستی رووی دەریاوە.
1103 جار خوێندراوەتەوە