یانەی مۆناكۆ یەكەم گرێبەستی لەم زستانەدا ئەنجامداو سیسك فابریگاسی لە یانەی چێڵسیەوە گواستەوە.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی مۆناكۆ بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ فابریگاس رێكەوتنی كۆتاییان كردوە بۆ ئەوەی بۆ چەند وەرزێك لە یانەكەدا یاری بكات.
بە پێی بڵاوكراوەكەی یانەی مۆناكۆ، دوێنێ فابریگاس گەیشتۆتە بارەگای سەرەكی یانەكەو دوای تێپەڕاندنی پشكنینی پزیشكی، ئیمزای لەسەر گرێبەستێك كردووە كە بۆ ماوەی سێ ساڵو شەش مانگەو تا هاوینی 2022 دەخایەنێت.
بەوەش جارێكیتر فابریگاس گەیشتەوە بە تیچری هێنری كە پێشتر لە یانەی ئارسناڵ بە یەكەوە یاریان دەكرد، بەجۆرێك هێنری كاپتنی یەكەمو فابریگاس كاپتنی دوەمی گەنەرز بوو، بەڵام ئێستا ئەستێرە فەرەنسیەكە راهێنەری مۆناكۆیە.
سیسك فابریگاس بۆ ماوەی 8 ساڵو لە ساڵی 2003 تا 2011 یاریی بۆ یانەی ئارسناڵ كردو دوارت رویكردە یانەی بەرشەلۆنە، پاشان گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئیمزاكرد، بەڵام دوای هاتنی ماوریسۆ ساری بۆ راهێنەرایەتی بلوز، ئەو یاریزانە فەرامۆش كراو ئەوەش هۆكاری بەجێهێشتنی یانە لەندەنیەكە بوو.
301 جار خوێندراوەتەوە