فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی بۆردومانكرد

KNN : Kurdish News Network
08:32 - 12/01/2019
جیهان
+
-


سوریا: بەرگرییە ئاسمانیەكانمان زۆرینەی موشەكەكانیان خستوەتە خوارەوە

میدیای فەرمی سوریا رایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشقیان كردوە‌و بەرگرییە ئاسمانیەكانی سوپاش بەتوندی روبەڕویان بونەتەوە.  

ئاژانسی هەواڵی سانا لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازیی سوریاوە رایگەیاند، بەرگرییە ئاسمانیەكانیان زۆرینەی ئەو موشەكانەیان خستوەتە خوارەوە، كەفڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل ئاراستەی چەند ئامانجێكی دەوروبەری شاری دیمەشقی پایتەختیان كردووە. 

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیی لەنزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق كراوەتە ئامانجی هێرشەكە.  

ئاژانسی سانا دەڵێت, هیچ گرفتێك بۆ هاتوچۆی فڕۆكەخانەكە دروست نەبوە بەهۆی هێرشەكەوەو جموجۆڵی فڕۆكەخانەی دیمەشق ئاساییە. 

لەماوەی رابردوودا چەندین جاری دیكە فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند ئامانجێكی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان كردوە. بەپاساوی بونی هێزی ئیرانی و حزبوڵا لەو ناوچانە.    

442 جار خوێندراوەتەوە