تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی لەكارنامەی پەرلەماندا نیە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق دەكات، بەڵام تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی لەكارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا نیە.
بەپێی خشتەی كاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسە لەسەر خانەنشینی سەربازیی و دروستكردنی خانوی زیادەڕۆیی لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغداد، هەروەها گفتوگۆ لەسەرپێدانی زەوی بە كەسوكاری قوربانیانی شەڕی دژی داعش دەكرێت. ئەمە جگە لەچەند پرسێكی دیكە.
لە دوو رۆژی رابردوودا وا بڵاوكرایەوە، گوایە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی كاندیدانی هەر سێ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دادی داوەتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێن، بەڵام دوێنێ نوسینگەی عەبدولمەهدی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.
326 جار خوێندراوەتەوە