میدیاكان: عەبدولمەهدی ناوی كاندیدەكانی ناوخۆ ‌و بەرگری ‌و دادی ڕەوانەی پەرلەمان كرد

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 08/01/2019
عێراق
+
-

 بەغداد؛ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا 

سەرباری چەندین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان بە كاندیدانی ژمارەیەك پۆستی وزاری, بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتن و تێبینی لایەنە جیاجیاكان لەسەر كاندیدەكانی یەكتر, هەتا ئێستا حكومەتەكەی مەهدی بەتەواونەكراوی ماوەتەوە, دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانیش بەهۆی كەمی ڕێژەی ئەندامانی ئەنجومەنەكەوە بۆ پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا، هاوكات باس لەوەشدەكرێت عەبدولمەهدی ناوی كاندیدی 3 وەزارەتی ڕەوانەی پەرلەمان كردووە.

بەهۆی نەبووی رێژەی یاسایی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا كابینەی نوێی وزاریش بە تەواو نەكراوەیی مایەوە.

بەشێك لەمیدیا عێراقیەكان نوسراوێكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق هەریەك لە فالح فەیازی وەك كاندید بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سەلیم جبوری بۆ بەرگری و حاكم رزگار محەد بۆ وەزارەتی داد دەستنیشانكردوە، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێكی فەرمی نوسراوەكەی پشتراست نەكردوەتەوە‌و لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەكان نەگەیشتون بەرێككەوتنی كۆتایی.

بۆ كردنەوەی گرێكوێرەی پێكهێنانی حكومەت، كوتلەی چاكسازی كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە رێبەرایەتی دەكرێت پێشنیاری گۆڕینی فالح فەیازیان كردوە، هێشتا یەكلانەبوەتەوە كە عادل عەبدولمەهدی بەدڵی سەدر‌و هاوپەیمانەكانی دەكات یاخود مالیكی ‌و هادی عامری ‌و هاوپەیمانەكانی.

لەم بێنە‌و بەردەیەی نێوان لایەنە ناكۆكەكاندا پێناچێت بەمزوانە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواوبكرێت، كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردو بەنیەتی پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات شانی دایە بەر ئەم بەرپرسیاریەتە.

877 جار خوێندراوەتەوە