بەهۆی بەفربارین و ڕەهێڵەوە رێگای ٩٤٩ گوند لە وان، بەدلیس، مووش و هەكاری داخراون، سەرۆكایەتی شارەوانی وانیش رایدەگەیەنێت: لەسەرتاسەری ئەو پارێزگایە، ڕێگای ٢٣٥ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
ڕێگای هاسكۆی-موتكی و وان-باهچەسەرای بە هۆی بەفربارین و رەهێڵەی چڕەوە داخراون.بەڕێوەبەری بەشی رێگاوبان و هاتوچۆی فەرمانگەی تایبەتی بەدلیس ئاماژەی بەوە داوە هەر بە هەمان هۆوە رێگای هاتوچۆی ٢٤٠ گوند لەگەڵ شاری بەدلیس داخراوە.
هەروەها رێگای هاتوچۆی ١٨٣ گوندو ئاواییش لەگەڵ شاری هەكاری و شارۆچكەكانی سەربە پارێزگای هەكاری داخراون.
بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین كە دوو رۆژە پارێزگای مووشی گرتووەتەوە رێگای ٢٩١ گوند لەگەڵ شاری مووش و شارۆچكەكانی سەر بەو پارێزگایە داخراون.
660 جار خوێندراوەتەوە