جێرمان دیفۆی بۆ یەكەمجار خولی یانەكانی ئینگلتەرای بەجێهێشتو روویكردە یانەی گلاسكۆ رینجەرزی سكۆتلەندی.
لە سەر سایتی یانەی بۆرنمۆس بڵاوكراوەتەوە، ئیدارەی یانەكە لەگەڵ یانەی رینجەرز رێكەوتنیان كردوە بۆ ئەوەی بەشێوەی خواستن جێرمان دیفۆی یاریی بۆ ئەو یانە سكۆتلەندیە بكات.
یانەی بۆرنمۆس ئەوەشی ئاشكراكردوە، رۆژی یەكشەممە دیفۆی بەفەرمی یانەكەی بەجێهێشتوەو چۆتە شاری گلاسكۆو گرێبەستێكی لەگەڵ یانەی رینجەرز ئیمزا كردوە كە بەشێوەی خواستنو بۆ ماوەی 18 مانگە.
بەپێی بڵاوكراوەكەی یانەی بۆرنمۆس، لەگەڵ یانەی رینجەرز بەشێوەیەك رێكەوتنیان كردوە كە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی، توانای ئەوەیان دەبێت بە هەمیشەیی دیفۆی ببەنەوە ریزەكانیانەوە.
بەوەش جێرمان دیفۆی جارێكیتر ستیڤن جیراردی هاوڕێی بینیەوە كە پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە یەكەوە یاریان دەكرد، بەڵام ئێستا جیرارد راهێنەری یانەی گلاسكۆ رینجەرزە.
200 جار خوێندراوەتەوە