دانوستانەكانی ڕۆژئاواو دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەنگاوی باشی بڕیوە

10:49 - 06/01/2019
کوردستان

بەرپرسێكی باڵای كوردانی ڕۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت دانوستانەكانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا هەنگاوی باشی بڕیوەو لەبارەی هێزە داگیركارەكانیش لەباكوری ئەو وڵاتە گەشتونەتە ڕێككەوتن. 

ڕێدور خەلیل یەكێك لەبەرپرسانی ڕۆژئاوا كەلەدانوستانەكانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا بەشداربوەو بەم دواییانە سەردانی ڕوسیای كردوە ڕایدەگەیەنێت: لەڕێگەی دانوستانەكانیانەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق سەرگەرمی تاوتوێكردنی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەن كە لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دروست دەبێت.

بەرپرسەكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەبارەی دانوستانەكانەوە دەڵێت: هەنگاوی باشیان لەوبارەیوە بڕیوەو سەبارەت بەداگیركاریەكانیش لەباكوری سوریا كە بەمەبەستی دەستوەردان و هاتنە ناوەوەی سوپای توركیایە بۆ ئەو وڵاتە گەشتونەتە ڕێككەوتن.

ئەوەش ناشارێتەوە كە ڕوسیا ڕۆڵێكی ئەرێنیی لەدانوستانەكانی نێوان ڕۆژئاواو دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا بینیوەو پێشبینییەكانیش بەو ئاراستەیەن كەهەردولا پێی ڕازی بن.

397 جار خوێندراوەتەوە