بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لە سلێمانی كۆدەبوونهوهدان.
وەفدەكەی پارتی، كە لەدوێنێوە لە سلێمانین، كاتژمێر 10، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو لە گردی زەرگەتە و یەكەمین دانوستاندنی رەسمی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ئەنجام دەدەن.
ئەندامێكی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بە KNNی راگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا گوێ لە وەفدەكەی پارتی دەگرن، تا بزانن كارنامەی كابینەی نوێی حكومەت و پرۆژەی پارتی چیە، دواتر بۆچونی بزوتنەوەكە لە بارەی بەشداریكردن یاخود بەشداری نەكردن بە وەفدەكە دەڵێن.
دوێنێ، وەفدی پارتی و یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر كۆبونەوە.
بە پێی زانیارییەكانی KNN وهفدهكهی گۆڕان پێكهاتوون لە ئاراس وەلی، عەلی حەمەساڵح، مستەفا سەیدقادر، جەلال جەوهەر، ئاواتی شێخ جەناب، رەئوف عوسمان، جەمال حاجی محەمەد.
شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوون لە: هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینکی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی.


572 جار خوێندراوەتەوە