لە شاری نیۆنی سویسرا و بە ئامادەبوونی نوێنەری 16 یانەكە، تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ راكێشراو یاریی لوتكەش لە نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و یۆڤانتۆس لەلایەك و مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان لەلایەك دەبێت، ئەركی یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەرشەلۆنەش ئاسانە.
یارییەكانی رۆیشتنی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ لە رۆژانی 12و 13ی مانگی دووی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و یارییەكانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 19و 20ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.
ئەمەش ئەنجامی تیروپشكەكەیە:
(شاڵكە × مانچستەر سیتی)
(پۆرتۆ × رۆما)
(لیۆن × بەرشەلۆنە)
(ئەیاكس × ریاڵ مەدرید)
(ئەتلەتیكۆ مەدرید × یۆڤانتۆس)
(لیڤەرپوڵ × بایرن میونخ)
(تۆتنهام × دۆرتمۆند)
(مانچستەر یونایتد × پاریس سان جێرمان(.
2093 جار خوێندراوەتەوە