ئەمە بو حكومرانیەتەكەتان


ئەمانە نەك تەنها سامانی ژێرزەوی و سەر زەوی ئەم وڵاتەیان تاڵان كردوەو تاڵانی ئەكەن ،بەڵكو ئیراودەو تواناو هێزو خەونی گەلێكیان لەژێرپێكانیان داناوەو هیچ كات گوزارشتیان لە پێڕەوكردنی پرەنسیبەكانی حكومڕانیەكی هاوچەرخ نەكردوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری خۆیان وەك دوبنەماڵەی خێڵەكی نەكەوێتە مەترسیەوە.

پارتی و یەكێتی بەردەوام كارلەسەرسیستەمی بەكۆیلەكردن ئەكەن كاتێك باس دێتەسەربەبنەماگرتنی یاساورێسادەرفەت بەوەنادەن كەبەسەرپرەنسیبەكانی سیاسەت و حكومڕانیداجێبەجێ بكرێت ،چون ڕێساكان شكۆمەندی بەدوای خۆیدائەهێنێ و ڕێگالەپێش ئاواكردنی كۆمەڵگایەكی بەسیستماتیكردنی مۆڕاڵ ئەكاتەوەو هێزی نوێ و هێزی ئیرادە لەسەرئەم بنەمایە پێش ئەخرێت.

لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەم دوبنەماڵەیەداتەواوی تیۆری و ئۆرگانە ستراتیژییەكانی ئەم هەرێمە  نەیتوانیوە بەشێوەیەكی سەركەوتوانە رۆڵی خۆیان جێبەجێ بكەن وتارۆژگاری ئەمرۆش بەردەوام قەیران لەدوای قەیران ئەخوڵقێنن وبۆ ئەوەی لە وەهادۆخێكی قەیراناوی وگەندەڵی ئایدۆلۆژیدادەسەڵاتی سیاسی خۆیان پتەوبكەن وهیچ كات نەیانویستوە لەمیانەی پلاتفۆرمێكی گونجاوەوە چارەسەری كێشەكان بكەن.

پارتی و یەكێتی  ٢٧ ساڵە بەشێوەیەكی تەواوكەری یەكدی  باڵادەستی ئایدۆلۆژی خۆیان وەك چینێكی باڵای چەوسێنە رئەنجامگیركردوە و هەمیشە دژی كۆمەڵگای دیموكراتیك و پراكتیزەكردنی سیاسەتێكی دیموكراتیانە بون بۆ ئەوەی رێگا لە گوزارشتی ئازادی و وشیاربونەوەی تاك بگرێت و لەهەر رەوشێكدا سیستەمی سەركوتكردنی ئیرادە ئەنجامگیر بكرێت و دەسەڵاتی سیاسی خۆیان لە سەرەوەی گەل ببیننەوەو دەرەنجامی ئەم سیاسەتەشیان بەرهەمێكی بنەماڵەیی وەهای خوڵقاندوە بەبێ هیچ شەرمێك خۆیان بەقارەمانی دەسەڵاتی سیاسیان لەقەڵەم بدەن و تەنانەت شانازیشی پێوەبكەن !.

155 جار خوێندراوەتەوە