كێشەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستاندا


بێگومان ئەم رەوشەی لەهەرێمی كوردستان ئەگوزەرێ وەك قازانجێكی زیاتر و دەستكەوتێكی زیاتر بۆ دەسەڵاتی هەردو بنەماڵەدەگەرێتەوەكەماوەی زیاترلەچارەكەسەدەیەكە ئەم هەرێمەبەرێوەدەبەن و ئامانجیان ئەوەیە لەگەورەترین گەمەی دیموكراسیدا باڵادەستی خۆیان بەسەرهێزە راستەقینەكانی كۆمەڵگای دیموكراتیدا بەدەست بێنن و ناوەرۆكی دیموكراسیش خاڵی بكەنەوە، كەگوزارشت لەقوڵترین دۆخی قەیرانی بونیادی دەكات و بەردەوامیدانی بەم جۆرە سیستەمەش گرنگترین هۆكاری فاكتەرەكانی داخستنی دەسەتاودەستكردنی دەسەڵاتە،هەرچی رێگای دەستاودەستی دەسەڵاتیشە كەرێگایەكەبۆدیموكراتیزەبونی كۆمەڵگالەلایەن ئەم دوهێزەوە وەك بینراكەئاسایی نییەوبەپێویستیەكی نەبو لێی ئەڕوانن !بەم جۆرە لەهەڵبژاردنەكاندابینرا كەدەستیان دایەگۆڕینی ئیرادەودەنگی راستینەیی هاوڵاتیانەوەلەرێگەی ساختەكاری لەپرۆسەكەدائەمەش لەپێناوئەوەی مەترسی گۆڕانكاری دەسەڵاتیانی تێدائەكرا !

ئەگەرتەماشای ئەزمونەمێژوییەكانیان وهەڵوێستی نزیكی ئەم دولایەنەبكرێت بەشێوەیەكی روون دەبینرێت كەچۆن كۆمەڵگالەبواری ئایدۆلۆژی و سیاسیەوە توێنراوەتەوەوجۆرێك لەلەدەستدانی ماهییەت بۆتەوە،ئەم راستییەش چی پیشان ئەدات؟زیادبونی قورسایی دەسەڵات وپاوانی سیاسی دو بنەماڵە بەدرێژایی ٢٧ ساڵ ،راستتربڵێین تەواوی ئەم ماوەیەكەڵەبونێكی چڕكراوەی تێكەڵبونی دەسەڵاتی هەردوكیانە،بۆیە كاتێك باس دێتە سەرگۆڕانكاری سیاسی و حكومڕانی  كەخواست و پێویستی هاوڵاتی بوون دەرئەخات ،وەكچۆن ئەم دوهێزەدەسەڵاتدارە دومەیلی دژی یەكترن لەبەدەستهێنانی زۆرترین پۆست و سەرمایە،بەهەمان ئەندازەش هەوڵی مایەپوچ بوون و بێكاریگەركردنی هەوڵەكان و رێگاكانی گۆڕانكاری ئەدەن و ئامادەی گرتنەبەری هەمو رێكارێكی نایاسایین لەژێرپرەنسینی ترس و تۆقاندن و خوارافاندنی هاوڵاتیانەوە هەرجارەو بە بیانویە،

ئەگەر سەرنجێك لەم واقیعەسیاسی و ژیانییەبدەین لەم هەرێمەی ژێر دەسەڵاتی ئەم دوبنەماڵەیەدا،دەگەینە ئەوبڕوایەی كەدەرەنجامی تەواوی كێشەكان ژدەگەرێتەوە بۆكێشەلەپێشینەكەی بەرلە ئازادی و یەكسانی و دیموكراتیزەبوون،كێشەی دەستاودەست نەكردنی دەسەڵاتە كەهۆكارەبەهەبونی دیموكراتی لەژێرمەترسیدا،بۆیەئەوەی لێرەداگرنگە ئەركی هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵاتە بەجێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆیان لەگۆڕەپانی سیاسیداكەخۆی لەئاواكردن و پەلهاویشتنی تۆڕەكانی سیاسەتێكی راستینەیی وهەڵوێستێكی رەهاببینێتەوە لەتەواوی كۆمەڵگاداكەوەڵامی تۆڕەكانی دەسەڵاتی ئەم دوهێزەبنەماڵەییەبداتەوە لەدانانی سنورێك بۆیان،كەئەمەش خاڵێكی گرنگ ومایەی تێگەیشتن خودی كۆمەڵگایە لەچۆنێتی روبەروبونەوەو ناساندنی ئەم دەسەڵاتەوەك خۆی كاتێك رێگاكانی خەباتی پەرلەمانیان لەوهێزانەئەگرت و پەرلەمان و یاساشكێنی پەرلەمانیان كردبە بەرگی مێژوی رەش و دەسەڵاتی داسەپاوی خۆیانداوبەجۆرێك لە جۆرەكان ئامادەی دەستاودەست كردنی دەسەڵات و تاقیكردنەوەی ئەزمونێكی نوێ ی حكومڕانی نەئەبون  بۆئەوەی قۆناغی قەیراناوی بەرەو چارەسەربون نەڕوات و كۆمەڵگا وشیارنەبێت چون هەركات كۆمەڵگا وشیاربێت ئەوكات توانای چارەسەریشی زیاترئەبێت و كاریگەری لەسەردەسەڵاتیان ئەبێت،

كاتێك كەهیگڵ كەدەوڵەتی بەباشترین ئامرازی ئازادی دانابو،بەڵام دواترئاشكرابو كەئەم ئازادییە تەنیابۆبیرۆكراسی و چینەكانی دەوڵەت جێگای باسە،بەواتایەكی دیكە ئەوەی بۆپاوانەكانی دەسەڵات بەرزترین ئاستی ئازادییە بۆتەواوی چینەكانی دیكە هەموجۆرەكۆیلایەتییەكە ،ئەمەرێك لەگەڵ ئەم جۆرەسیستەمەی هەرێمی كوردستاندا گونجاوە كەدەسەڵاتدارانی ئەم دوبنەماڵەیە بۆمانەوەی خۆیان لەوئاستەبەرزەدائامادەی ئەوەن ژیانی هاوڵاتیان و تەنانەت خاكیش بكەنە قوربانی كورسی دەسەڵات و بەرژەوەندییەئابورییەكانیان و رازیكردن و دەست خۆشییەكی وڵاتانی دراوسێ ،

بۆیەلەهەركۆمەڵگایەك سیاسەتی دیموكراتیانەودەستاودەستی دەسەڵاتیان تێداپەسەند و پێڕەو بكرێت،پەرەسەندنەكانی ئازادی و دیموكراسی و یەكسانی پشتبەستو بەجیاوازییەكان لەتەندروستانەترین ڕێگاوەبەدی دێت كەخودی ئەم ئاڵوگۆڕەیە،بۆیەئازادی و یەكسانی و دیموكراسی تەنیالەمیانی هێزی گفتوگۆو گۆڕانكارییەوە بەدیدێت كاتێك كەكۆمەڵگاو دەسەڵاتی سیاسی بەهێزی زهنییەت و ویژدانی خۆی بگات و ئەنجامی بدات،كەئەمەش لەهەركۆمەڵگایەك و سیستەمی حكومڕانییەكدا گونجاوترین ئامراز و رێگای سیاسی دیموكراتییە كە چارەسەری بۆ كێشەكان دەهێنێتە ئاراوە لە میانی دەستاودەستكردنی شەفافانەی دەسەڵاتەوە .

1110 جار خوێندراوەتەوە