دەست نیشانكردنی چوارچێوەو هەیكەلی داهاتووی حكومەت لەدوای هەڵبژاردنەكەی ٣٠/٩ لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە و دانانی مەرج و چۆنێتی بەشداریكردنی پێكردنی هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیان وڕێگریكردنی لە بەشدارییەك كە لەسەر بنەمای رەخنە بێت لەكاتە پێویستەكان ، سەلمێنەری ئەوەیە كە حكومەتی داهاتو لە چارەسەركردنی كێشەكان و قەیرانە خوڵقێنراوەكانی دەستی خۆیانەوە دوورە.
كاتێك پارتی و یەكێتی هەوڵی لەكارخستن و بێ ماناكردنی پەرلەمان و سیاسەت ئەدەن و هەرچی دژایەتییە بەرامبەر بە هێزەكانی دیكە ئەكەن بۆ ئەوەی هەرچی ستراتیژیەتی هەڵگەرانەوەیە لەم سیستەمە بێ كاریگەربكرێت و دیسان خاڵە رەشەكانی دەسەڵاتیان بەدەرنەكەون و هەمیشە هۆكاربوون بۆ ئەوەی سیاسەت و كۆمەڵگارووبەروی بنبەستبون لە ماهیەتە بنەڕەتییەكانیان ببێتەوە كەلەگەڵ هیچ جۆرە سیستەمێكی هاوچەرخدا بەدی نەكرێت و بە جۆرێك كۆمەڵگایان گەمارۆ داوە كە هەست كردن بە ئومێد و خۆشگوزەرانی لە واقیعی ئەم سیستەمەدا بەدی ناكرێت .
ركابەرایەتیكردنی سیستەم و رەخنەدان كردنی ئەم سیستەمە بۆ پارتی و یەكێتی بە كێشەیە بۆیە ئامانجیان بەلاوەنانی ئەم كێشانەیەلە دانانی مەرج لەبەشداری پێكردنی لایەنەكانی دەرەوەی خۆیانە لە حكومەت یان دورخستنەوەیانە بۆئەوەی پەرچەكرداریان بەرامبەر بەم سیستەمە بشكێنرێت ،تابتوانن درێژەدان و زامنی دڵنیایی دەسەڵاتی سیاسی حكومڕانی خۆیان بەدەست بهێنن .
دەسەڵاتدارانی هەردو بنەماڵە وەك چۆن سیاسەت پەرلەمان و حكومڕانیان لە هەمو جوانی و بەهایەك داماڵیوە بەهەمان شێوە هەوڵی داماڵینی و برینی دەستی و هاوڵاتی و نوێنەرەكانیان ئەدەن و ئەیانەوێت حكومەتی داهاتوپێگەیەك بێت لە خزمەتی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەكانی دەسەڵاتی بنەماڵەدا بێت نەوەك هاوڵاتی،بۆیە ئەركی راستینەیی حكومەت كە خزمەتكردنی گشتییە ئەگۆڕن بۆ خزمەتی دەستەو تاقمێك و لەو ڕێگایەوە هەوڵی ئەوە ئەدەن لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵاتیان ناچاربەم جۆرە سیستەمە بكەن ،
دانانی مەرج بۆبەشداری لە حكومەتی چوارساڵی داهاتوو بە واتای كۆتایی هێنانە بە قۆناغی شەڕی سەندنەوەی مافە لەنێوان هاوڵاتی و حكومەت و بێ ڕۆڵكردنی نوێنەرەكانیانە لەو حكومەتدا چ وەك بەشداریكردنێكی بێ كاریگەریان بێت یان دورخستنەوەی تەواوەتی دەستیان بێت لەدەسەڵاتی سیاسی و حكومڕانیدا،بێ گومان ئەمەش دوبارە گەڕانەوەیە بۆ دابەشكردنی دەسەڵات و جومگە سیاسی وئابورییەكانی هەرێم لە نێوان خۆیانداوەك دوبنەماڵە،بەردەوامكردنی ئەم جۆرە سیستەمە دەسەڵاتییە لە ئاڵۆزكردنی دۆخەكە زیاتر هیچ ڕۆڵێكی دیكەی نابێت و لە كۆتاییدا گەل هەنگاو بەرەو چارەسەری دەهاوێژێت و دەری ئەخات كە دەشێت هاوڵاتی بێ حكومەت هەبێت ، بەڵام حكومەتی بێ هاوڵاتی مەحاڵە .
989 جار خوێندراوەتەوە