بەشداری لە هەڵبژاردن ئەركێكی دەستبەرلێنەدراوە


لێرەولەوێ دەنگی ناڕەزایی ئەبیسترێ ،ناڕەزایی لەچۆنێتی ژیان و سیستمی حكومڕانی كە بەوپەڕی ڕونی هەست بەئاستی نامۆیی دەكات كە لە هەمو بوارەكانی ژیانیدا رەنگی داوەتەوە وەك ئەوەی هەمو واقعیەتێكی ژیانی لێ سەندرابێتەوە و لەهەمو رویەكەوە توشی تیاچون كرابێتەوە.

سبەینێ ٣٠/٩  دەرفەت و بوارێكی دیكەیە بۆ سەركەوتن و هاتنەدی خەیاڵەكانمان بۆئەوەی بەردەوام بڵێین چۆن خۆم ئازادبكەم، چۆن لەم رەوشەخۆم ڕزگاربكەم، چۆن ئیرادە، بڕیار، توانای هەڵبژاردنی خۆم بهێنمە دی؟ بێگومان ئەمەش بەوەدەبێت كە بڵێیت ،من بەراستی كێم؟ چیم دەوێت وچۆن ئەوەی دەمەوێت بەدەستی بهێنم ؟ بۆیەئەوەی داخوازی درێژەدان بەژیانی هەیە پێویستە هەركەس سەركەوتوانە هێنانەدی ئەمەبەئەركی سەرشانی بزانێت لەمیانی بەشدای كردنی لەهەڵبژاردندا.

ئەوەی لێرەداپێویستە بەراوردكردنی ٢٧ ساڵی سیستەمەكەیە بە چوارساڵی داهاتولەرێگای دەست خستنە سەرویژدانیان،لێپرسینەوەیەكی ویژدانی لەگەڵ خۆیان بكەن و بڵێن ئایاخاونی واقیعترین نین ئەمانە !؟بەڵێ ئەمانە بیركردنەوەی راست و گەورەن،كەرێگایان بەرەوبەرخودانییەكی گەورە ئەكاتەوە..

سبەینێ ڕۆژێكی گرنگەبۆئەوەی هەلوێستێكی واتادارترتان هەبێت بەرامبەربەوانەی كە ساڵانێكە هۆكاری نەهامەتییەكان بون،بۆیەدەبێت بە پرەنسیب و پراكتیكتان وەك پێویست بەشداریتان هەبێت وئەگەرتادواڕادە بڕواتان بەخۆتان هەبێت وبوێربن هەرسەردەكەون.

٣٠/٩ مەردایەتی راستەقینەیە، ئەو جدییەتەیە كە لە شێوەی پراكتیك و پرەنسیپیانەدا سەبارە بەچۆن بژین لە چوار ساڵی داهاتودا پیشان ئەدەن، هەرچی ئێوەشن لە بەشی هەرەخواروی ئەوانەوەن كە ئەم دۆخەیان پێك هێناوە، بۆیە نابێت پێتان وابێت بەوتنی (بانگەشەی ژیانێكی ێازاد و ئارام )پێتان وابێت كە هەموشتێك تەواوە، بۆیە بایكۆت كردنی ئەم پرۆسەیە نەك هەرێمێكی سەربەخۆو ئازادیمان پێ زامن ناكرێت بەڵكو وەك مرۆڤێك هیچ ڕێزێكیشمان لێ ناگیرێت ،ژیان بریتی ئەبێت لە درۆیەك ،دەبێتە خەیاڵێك كەهەمیشە خەونی پێوە دەبینرێت و بەڵام هەرگیز ناشیەتەدی !

ئەگەرتوانای تێگەیشتن و لێكدانەوەی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەمان هەبێت،بەسە بۆئەوەی ژیانێك و داهاتویەكتان بۆدابین بكات كە بەردەوام پێشتان بخات، بۆیە گەورەترین چاكەوڕاستی كەپیشانی بدەن سوربونتان ئەبێت لە بەشداریكردن و بەسزاگەیاندنی ئەوانەی بەشێوەیەكی چەوت سیاسەت ئەكەن ،بۆیە ئەتوانرێت ڕۆژی ٣٠/٩ بكرێت بەڕۆژی گەڕانەوەی ئومێد و گۆڕانكاری .

3237 جار خوێندراوەتەوە