خۆپیشاندان ودەربڕینی ناڕەزایی كاتێك دێتەئاراوەكەحكومەت ودەوڵەت وهێزەبەرپرسیارەكان هەنگاوەپێویستیەكان نەهاوێژن ودەرك پێكردن وجێبەجێكردنی تەواوی پێویستیەكانی بەرپرسیارێتی سەرجەم چین. ولایەنەكان وەك بابەتێكی ژیانی هەڵنەسەنگێنن ،تاوەكوڕۆژگاری ئەمڕۆمان عێراق مێژویەكی تایبەتی بەخۆوە بینیوە لە خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەكاندا،هەندێكیان كەم وهەندێكیان زۆر،هەندێكیان كورت خایەن و هەندێكیشیان بەردەوام لە ژێر ئەو زنجیرە فشار و چەوسانەوانەدا دودڵی لەوە نەكردوە كە هزری ئازادی و رێگاكانی ڕزگاربون لە قەیران بكاتەوە .
سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی ئێستای خواروی عێراق سەرەڕای كەمی مافە سەرەتاییە ژیانیەكان ئەوە نیشان ئەدات ئاخۆ لە داهاتودا ڕێگا لەپێش كامە دۆخێكی مەترسیدارتر ئەكاتەوە چون لۆژیكی سیاسی و دەستی دەرەكی گوزارشت لە راستیەك ئەكات كە ئەم خۆپیشاندانانە ئەیسەلمێنێ كە هەر جۆرە گۆڕانكارییەك یان تەنانەت گۆڕانی دۆخی ناوچەكە دەشێ لە ناو زەمینەیەكی وەهادا ئەنجام بدرێت ،بۆیە توانستی چارەسەركردنی ناڕەزایەتیەكان لەدەسەڵاتی عێراقێكی باڵای بەدەرلەدەستی دەرەكی نییەبەهۆی ئەوهاوسەنگییە سامناكەی لە نێوان مەزهەب ولایەنە عێراقیەكان هاتۆتە ئاراوە چون. ڕیفۆرم لەسیاسەت وبەرێوەبردنی عێراقی ئێستاقۆناغێكی جیاوازترەبەوەی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەكانی هاوڵاتیان پاڵپشتیەكی پتەوەبۆفەراهەمكردنی ڕوداو و گۆڕانكارییەكان.
هەنگاو بەهەنگاو خۆپیشاندانەكانی بەسرە چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكرێت بەرەو ناوچەكانی دیكە ئاراستەبكرێت و پێبەپێ بڵاوببێتەوەو لەو میانەشدا دەرەنجامی زەق وسەرنجڕاكێش خۆی نمایش دەكات! چون. ئەوەی لەعێراقی ئێستادا گوزەرئەكات پەرتەوازەبون و سەراوبن بونێكی گشتیە لەوەی هێزێكی چارەسەری نییە كەشێوەی بەرێوەبردن وژیانی ئەم قۆناغە لە ئەستۆ بگرێت،بۆیە لە داهاتودا ئەوەی ڕودەدات هەوڵێكی مێژویی وقۆناغی گۆڕینە، بۆیە ئەگەر لەسەر میراتی شۆڕشەكانی ڕابردووبێت هەڵدەكشێ وقۆناغی ئێستا دەربازئەكات و ئەتوانێت ببێت بەسەرەتایەكی پتەو و بەردی بناغەی گۆڕانكاری و پێشهاتێكی نوێ لەناوچەكەدا.
لەراستیدائەم قۆناغەی لەئارادایە قۆناغێكی لێكۆڵینەوە و لیگەرینی ڕیشەییە،بۆیە هەر لە ئێستاوە قورسە ئەنجامەكانی ئەم قۆناغە دیاریبكرێت، چون ناڕەزایی و داواكانی خۆپیشاندەران لە داهاتووا بخوازێت كە جۆرێك لەبێ مانایی وبێ واتایی پێوەدیاربێت، ئەوەش بەهۆی بونی ئەوڕۆڵە ستراتیژییەی كە ئەمریكاوئێران لەعێراقدادەیگێڕن وهەریەكەیان هەوڵی خستنەژێركۆنترۆلی خۆیان ئەدەن ،لەبەرامبەرئەمەدامەزهەبگەرایی ڕۆڵیكی ئەكتیڤ ئەبینێت لە هەژمونی ئێران. لەعێراقدابۆیە پارچەكردنی عێراق و دەستبەسەرداگرتنی زیاترئەمریكای خستۆتە بارێكەوە كە لێرەوە كاربۆ سەركوتكردن وسنوردانانی ئێران بنێت و لەومیانەشەوە پێبەپێ هەنگاوی بۆ بنێت لەورێگەیەشەوە تێكدانی پێگەی ئێران وپاڵنانیان بۆناوپەشێوی وشەڕئامانجێكی داهاتوی دوای ناڕەزایەتیەكانی داهاتوئەبێت .
كمال محمد
2560 جار خوێندراوەتەوە