بەپەلە

پەرەسەندنی كێشەكانی كوردستان و دۆخی ئێستای

كوردێتی یان كورد بوون واقیعێك نییە كە لە مێژوودا بەردەوام بە جێگری وەستابێت بەڵكو كوردستان وەك نیشتمان و كوردیش وەك كۆمەڵگا بەدەست كوشندەترین ئازارەوە ئەناڵێنێت هەركات لەپێناوی شەری گەلی درێژ خایەن و پشتگیری دیبلۆماسی و نەتەوەییبون هەنگاوێگ لە كات و شوێنی گونجاوی خۆیدا هاویشتبێت كە مافی هەر نەتەوەیە بەرگری لە خۆی بكات وەك بوون .

بەدرێژایی مێژوو هێرش و پەلامارە راستەوخۆو ناراستەوخۆكانی هێزەكانی دوژمنانی كورد بۆسەر پارچەكانی كوردستان بەردەوامی هەیە ،بەڵام ئەوەی جێگای مەترسییە داخستنی هەمو دەرگاكانی خۆگوزارشتكردنی كوردستانە لەروی جوگرافی و تەنانەت خۆبەرێوەبەریشەوە بۆئەوەی بە هیچ شێوەیەك دەرفەتی سەلماندنی بوون و ژیانی ئازاد بۆ كوردان لەئارادا نەبێت .

بەرلەهەمو شتێكی سەرەتای كێشەكانی كورد بۆ دابەشكردنی ئەگەرێتەوە بەسەر چوار وڵاتدا لە دەرەنجامی حساب و لێكدانەوەكانی هەژمونگەرایی وڵاتاندا و لە ئاكامی ئەو پارچە بونەشەوە ئەگەری پێكهاتنی دەوڵەتێك لە كوردستان زەبرێكی گەورەی بەركەوت و لەناوەرۆكدا ئامانجی وڵاتان تەواوكردنی دامەزراندن و جێگیركردنی هەژمونگەرایی دەسەڵاتی سیاسی و سەرمایەدارییان بوو لەخۆرهەڵاتی ناوەراستدا !

پێگەو دەسەڵاتی وڵاتانی دراوسێ لەم رۆكەی هەرێمی كوردستان و دەستخستنە ناو سیستەمی سیاسی و چۆنێتی بەرێوەبەری هەرێم بەكورتی حەقیقەتی لاوازبون و مەحكومی ژێركەوتنی كوردستان دێت ،كاتێك لەروانگەی حەقیقەتەوە هەڵسەنگێنرێت دۆخی ئێستای دەرك پێكراوی راستییەو راستی بێ حەقیقەتیش راستییەكی خەوتوە ،راستی خەوتوش كێشەی نییە كە سیاسییەكانن !

سنورەكانی هەرێمی باشوری كوردستان بونەتە ماڵخۆی ئەم جۆرە كردارانەی بەزاندنی سنور و هێرشكردن بۆسەر خاكی هەرێم لەلایەن وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت توركیاو ئێرانەوە بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە فشار و نارەزایەتییەكی حكومەتی هەرێمی بەدواوە بێت بۆ سنوردانان بۆ هێرشەكان ،تەنانەت راستینەی باشوری كوردستانیش لەئاكامی ئەم پەلامارانەدا روبەروی دۆخێك بكرێتەوە كە لە توانایدایەئەنجامی خوازراو بەدەست دێنێت یان خوازیارە بەدەستی بهێنێت !

ئەمەی ئێستا لە شیلادزێ و دێرەلوك ئەگوزەرێ كە خۆی لە سوتانی بارەگاو بنكەكانی توركیا ئەبینێتەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە جۆرێكە لە راستكردنەوەی ئەو سیستەمە سیاسی و حكومڕانییەی كە دەسەڵاتدارانی باشور چەندین ساڵە وەك هێزێكی دۆگمایی پێڕەوی ئەكەن ،بەڵام دۆخی هەنوكە جیاواز لەرابردو بەهۆی كێشمەكێشەكانیی ئەمریكاو بەرامبەرەكانی لەناوچەكەو بەتایبەت توركیا لەروی سیاسی و ئابورییەوە كاریگەری راستەوخۆی ئەبێت كاتێك رێكەوتنەكانی هێزە كوردییەكان گرێدراو بە بەغدا پێ ئەنێتە قۆناغێكی نوێوە بەسەرپەرشتی ئەمەریكا خۆی !

وەك هۆكارێكی بنەڕەتی بەدرێژایی مێژوو تا رۆژگاری ئەمرۆ یەكنەگرتنی هێزە كوردستانیەكان خۆیانە بەرامبەر بە بێگانە بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەكی فۆرمێلی و نەتەوەیی یەكگرتوو دەسەڵاتی خۆیان پێش بخەن و هەوڵەكانیان بۆ خستنەرو چارەسەركردنی كێشە لە مێژینەییەكانی كوردستانەوە بێت و نمونەی دەسەڵاتێكی ئەزمون بەخش و بەهادار پێشكەش بكەن ،ئەم بۆچونە سەردەمی میرنشینە كوردییەكان ئەگرێتەوە بە هێزە كوردییەكانی ئێستاشەوە ،زۆر ئاشكرایە كە تەواوی ئەم فاكتەرانە تەنها پێشكەوتنی نەتەوەیی و جوگرافیای نەتەوەیی نەدەشێواندبەڵكو ڕۆڵێكی سەرەكیان بینیوە خزمەتكردن بەپلانگێڕی و داگیركارییەكانی دوژمنانی كوردەوە .

296 جار خوێندراوەتەوە