ئایا فیدان لە ئەتاتورک دەچێت؟

ئایا فیدان لە ئەتاتورک دەچێت؟
ئەگەر ورد لەهەڵوێستەکان هاکان فیدان بڕوانین، بۆ مان دەردەکەوێت کە هەمان ڕێگای گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی  دژایەتی کورد و سەرخستنی و بەهێزکردنی دەوڵەتی تورک بکات، لەکاتێکدا چۆن ئەتاتورک هاوپەیمانانی پەشیمان کردەوە لە پەیماننامەی سیڤەر و لۆزانی بەسەرداسەپاندن، لەناوخۆی وڵاتیش کەوتە سەرکوتکردنی گەلی  کورد و زمانیشی قەدەغەکرد. لە ئێستاشدا هەوڵەکانی هاکان فیدان وەک دیارترین سیاسی تورکیا بەهۆی پیلانەکانیەوە تەواوی حیزبەکەی خۆی و دەوڵەتی تورکیا و هاپەیمانەنی بەخۆیەوە بەستۆتەوە، ڕۆژانەش لێدوانی خراپ دژی گەلی کورد دەدات. ئەو پیلانەی هاکان بەتایبەتی و دەوڵەتی تورکیا گێڕایان لەدژی کورد، وایانکرد کە لەپێناوی بەخشینی بەشێکی خاکی باشوری سوریا بە ئیسڕائیل تەواوی دۆستانی کوردیان ناچار کرد دەست لەهاوپەیمانی کورد لە پاریس و هاوشێوەی لۆزان دەست لە کورد بەربدەن، لەبەرنبەردا دژایەتی کورد ڕابگەیەنن و داوا لە محمد جۆلانی ناسراو ئەحمەد شەرع بکات، بەپاڵپشتی چەک و میلیشیکانی سەر بەتورکیان دەست بەکۆمەڵکوژی کوردان لە ڕۆژاوابکەن. پێشتریش لە پێناوی ئەوەی درووزەکان لە سوریا خۆیان جیابکەنەوە، لە ئەگەری ئەم ڕێکەوتنە بە دەوڵەتی نوێ ڕازیبن کە ئیسڕا ئیلە لەلایەن دەوڵەتی ئەحمەد شەرعەوە کۆمەڵکوژکران، دواجار پیلانەکە بەسەرکەوتی تێپەڕی

هەمان هەوڵی هاکان فیدان و دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵی کەمال ئەتاتورک دەچێت کاتێک داوایان لە پەرلەمانتارانی کورد کرد بەجلی کوردی بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیا بکەن، قەناعەتیان پێکردن کە گەلی کورد و تورک بران، دواتر نامەیەکیان بۆ کۆمەڵەی گەلان پێنوسین و داوای ئاشتی و پێکەوەژیانیان کرد لەچوارچێوەی دەوڵەتی تورک، دوای سەرکەوتنی پیلانی ئەتاتورک دوای دەستی کرد بە قەدەغەکردنی زمانی کوردی و ئەو پەڕلەمانتارانەشی لە سێدارەدا کە بەجلی کوردییەوە چوبوونە پەرلەمانی تورکیا، لەئێستاشدا بەسودبینن  لەئەزموونی مێژوو و پڕۆسەی ئاشتی دەیانەوێت بەڕە لەژێر پێی کورد دەرکێشن و شۆڕش و بەرخودانیان بە ئەزموونی شۆڕشەکانیترببەن.

بەڵام ئەمڕۆی کورد لەبەهێزی و یکگرتووی خۆی لە دوێنێی ناچێت گەرچی وڵاتانی زلهێز بەرانبەر بەدۆزی کورد هیچ نەگۆڕاون، ئەوابوو بەرخودانی کوردان چ لەلایەن شەڕڤانان چ لەلایەن خەڵکی کورد بەگشتی لەتەواوی جیهان، جیهانی سەرسام کرد، بەشێک لەکەسایەتییە دیارەکانی جیهانی توشی هەڵوێستە کرد لەبەرانبەر کۆمەڵکوژ کردنی گەلی کورد. بەشێکی زۆریان کەوتنە پاڵپشتی گەلی کورد. بۆیە دواجار شەڕ ڕاوەستاو ڕێکەوتن کرا و گەلی کورد لەم بەشە بەبەشێکی مافەکانی شاد بوو، لەکاتێکدا کورد لەم بەشە تاوەکو پێش بەهاری عەرەبی خاوەنی هیچ شتێک نەبوو لەم دەوڵەتەدا، بەڵام بەقوربانیدان و سیاسەتی حەکیمانەی گەل لەم بەشە توانی خۆی  بسەلمێنێ.
لە دوا لێدوانیدا هاکان فیدان بەزمانێکی ڕەوان و بە دەنگێکی زوڵاڵ بەبێ ترس و سڵەمینەوە هەڕەشەی جدی لە باشوری کوردستانیش دەکات و دەڵێت: "دوای سوریا دەستمان بەتاڵ دەبێت بۆ عێڕاق" ئەمە ئەگەر بە سەرنجەوە تەماشای بکەیت، دەرەنجامی خراپی بەدواوەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە جیهان بە ئاشی خۆیان دەگێڕن، بەسوود وەرگرتن لە تەماعی سەرمایەداری تڕامبی سەرۆکی ئەمریکا. ئەم کارانەی هاکان فیدان بۆ ڕاکێشانی عێراق بۆ شەڕی هەرێمی کوردستان و پەکەکە لەلایەکە بە ئەگەری ڕەتکردنەوەی وەکو هەسەدە، ئەزموونی کوردستانیش لەباربەرن، بەڕاکێشانی هێزی سونی بۆ ناوچەکە. ڕەنگە هاکان فیدان بیەوێت گوشار بۆسەرکوردبکات، بەڵام ناتوانێت وەکو ئەتاتورک سەرکوتی کورد بکات، چونکە هەم هەلومەرجی سیاسی گۆڕانی بەسەردا هاتووە، هەم کوردیش ئەزموونی زۆری کردووە بەپەروەردەیەکی سەردەمیانە خۆی ڕێکخشتووە، لەشەڕیشدا جۆرەکانی شەڕی بەشێوازی خۆی پاراستووە. بۆیە ڕەنگە هاکان فیدان ڕێگاکانی ئەتاتورک دووبارە بکاتەوە، بەڵام پێناچێت ئامانجەکانی ئەو بەدەستبهێنێت.
پێویستە دەوڵەتی تورک ئەوڕاستییەی باش لێکدابێتەوە، ئەوکاتەی داوای خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەگەریلاکان کرد، لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون لێدوانەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە، لەلایەن گەریلاکان بێ لێکدانەو و هەڵسەنگاندنی باردۆخی سیاسی و ناوچەی و جیهانی دەستبەجێ چەک فڕێدەدەن و سەنگەرەکان جێدەهێڵن خۆیان ڕەدەست دەکەن، بەڵام بەپێچەوانەوە بەشێوازێکی ئەرێنی و بەپێی خواستی سەرۆکیان بڕیارێکی ژیارانەیان پەسندکرد و لەبەرنبەر خواستی  تورکیا کۆمەڵێک داواکاریان خستەڕوو، ئەمەش بۆ تورکیا بۆخۆی هەڵوێستەیەکی نوێ بوو، لەکاتێکدا سەرۆکی دەوڵەتی تورک پێیوابوو هاوشێوەی شۆڕشی ئەیلول سەنگەرەکان چۆڵدەبن، بەڵام بەپێچەوانەوە سەنگەرەکان بەبەهێزتر مانەوە.
ئەمانە بوونەهۆی ئەوەی لەپاڵ پڕۆسەی ئاشتیدا تورکیا بەدوای ڕێگا چارەی تردا بگەڕێت، هەوڵەکانی هاکان فیدان و لێدوان و قسەکانی دەمانگەیێنێتە ئەو ڕاستیەی سیستمی حوکمڕانیان بۆ سەردەمی پێشوو بگێڕنەوە کەگەلی کورد لەبێدەنگیدا بکوژن، هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژ ئاواو باشوری کوردستان ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە، کە تورکیا لە ئەگەری سەرکەوتنی لەڕۆژاو باشوری کوردستان کۆتای بە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد بێنێت، هەروەها ئەگەر بشیەوێت چارەسەری کێشەکەش بکات، گەلی کورد بە شتێکی زۆرکەم ڕازی بکات، تاوەکو توڕەی تورکە ڕەگەز پەرستەکان کەم بکاتەوە بەوەش دەبێت ئەزموونی باشور و ڕۆژاوا نەمێنێت، لەلێدوانەکانیشیان بەڕوونی دیارە کەدەڵێن نەهێشتنی مەترسی تیرۆر لەسەر سنورەکانمان کەم بکەینەوە، واتا بەبەهێزی مانەوەی کورد، خواستی کورد لە باکور بەرزتر دەبێت، بەوەش تورکە ڕەگەز پەرستەکان بە جێبەجێکردنی داواکانی کورد ڕازی نابن، بۆیە ئەوەی هاکان فیدان دەیکات بۆ درێژەدان بەمانەوەیەتی لە شوێنەهەستیارەکانی دەوڵەت و دەستگرتن بەسەر ئەجێنداکانی دەوڵەتدا، بەڵام کورد قۆناغی گەورەی بڕیووە، جارێکیتر بەزەحمەت دەتوانرێت خواستی ئەتاتورک جێبەجێبکرێت، بەڵکو دەبێت مافی کورد  وەکو گەلێکی بەشدار لەدەوڵەتی تورکیا بچەسپێندرێت، بۆیە هیواکانی فیدان بەئەستەم دەتوانرێت بێنەدی، بەڵکو دەبێت لۆزان بگەڕێتەوە سیڤەر و کورد بەمافەکانی شادبێت.

ئامانج هەرتەلی
١١ی شوباتی ٢٠٢٦

160 جار خوێندراوەتەوە