دید و دیداری گۆڕان

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، بەهۆی چەندین هۆکاری سیاسی و ئابوری و دبلۆماسی لەلایەک و دژایەتی هێزە ناوخۆی هەرێم و دەرەکی و ئیقلیمیەکان لەلاکەیتر کەوتە بەر لێدان و داڕوخان سەرەڕای بەلێڵی هێشتنەوەی دیدی خۆی بۆهەڵسوڕاون و دەنگدەرانی توشی پاشەکشەی گەورەبوو، ڕۆژ دوای ڕۆژ دەنگدەرانی ئەو بزووتنەوەیە کەوتنە سزادانی ئەو بزووتنەوەیە، ئەوەش ڕەنگە بۆ هۆکارێکی سەرەکی زۆر گرنگ بگەڕێتەوە ئەویش نەبوونی پەروەردەی درووست لەناو ئەوبزووتنەوەیەدا کەبتوانێت هەڵسوڕاوان لەکات و ساتی خۆیدا بتوان شڕۆڤەکارێکی سیاسی بن و دیدی گۆڕان بگەیێنە دەنگدەرانی خۆی، جگەلەوەش بەهۆی نەبوونی پەروەردەوە کۆمەڵە کەسانێک گەیشتن بە کورسی پەرلەمان و وەزارت و یەکە ئیداریەکانی حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵی کە تێگەیشتنیان بۆ دیدی گۆڕانخوازی نەبوو و بوونە لەکەیەکی گەورە بۆسەر ئەو بزووتنەوەیە بەهۆی دانیشتن لەماڵەوە یاخود چونە ناو ڕیزی ئەوحیزبانەی بۆ دژایەتی ئەوان دەنگیان پێدان. بۆیە دەنگدەران  بەتوندی کەوتنە سزادانی گۆڕان. 

دواتر بەهۆی مشتومڕی ناوخۆی گۆڕان نەیتوانی دیدو سیاسەتی خۆی بۆ هەڵسوڕاوانی گۆڕان ڕونبکاتەوە و خۆی ڕێکبخاتەوە، جگەلە وەی دەستی هێز و گروپی هەرێمی بوونە هۆی زیاتر درووست کردنی کەلێنی گەورە، بەرژەوەندی شەخسیش هۆکاری هەرەباڵا بوو بۆ زیاتر فراونکردنی کەلێنی نێوان باڵەکان، کە لەپێشتردا باسم کردووە کە نەبوونی پەروەردە کە سیاسەتی ڕوون بداتە ئەو بزووتنەوەیە بۆ ئەوەی لەسەر بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەیی یەکگرتوبێت، وەک چۆن ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەسەڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەبەر بوونی مەترسی حیزبی بەعس لەسەر هەرێم کاتێک دەستی بۆ هەندێک بابەتی هەستیاری ناوحیزب بردووە بەڵام ڕێگری لێکراوە لەبری فراونکردنی درز  و شەق کردنی یەکێتی پەنای بۆ کەناگیری بردووە چۆتەدەرەوە و لەوێ خەریکی نوسینەوەی بیرەوەریەکان و پێداچونەوە بەمێژووی نەتەوەکەی بووە، کەچی هاوڕێکانی لەبزووتنەوەی گۆڕان وانەیەکیان لە ئەزموونی ڕابردووی ڕەوانشاد وەرنەگرت، لەبری یەکگرتووی بۆ دژایەتی کردنی ئەو سیستمەخراپەی هەرێم و  ئەوپرانسیپەی بۆی کۆبووبوونەوە لەبزووتنەوەی گۆڕان کە دژایەتی کردنی (گەندەڵی) بوو بەیەکگرتووی نەمانەوە، بەڵکوو کەوتنە دژایەتی کردنی یەکتری تا کارگەیشت بەشەق بوون، بەوەش خزمەتێکی گەورەیان بە بەرەی  گەندەڵی کرد. 

بۆیە ئەمڕۆ ٢٠/ ٩/ ٢٠٢٥ لە تەلاری هونەر لەژێر ناوی " دیداری گۆڕانخوان" گۆڕان هەنگاوێکی جدی و کاری گەرینا، ڕووبەڕووی ئەو ئەڵنگارییانە بوویەوە کە لەدوای کۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ڕووبەڕووی بزووتنەوەی گۆڕان بوویەوە بۆ یەکەمینجارە بەم میکانیزم و هانگاوی کارە بۆ درێژەدان بەکاری ڕێکخراوەیی و حیزبی دەنێت و پێداچوونە بەهەڵە و کەم و کوڕیەکانی دەکات، هەروەها دیدی خۆی بۆ کاری سیاسی لەناوخۆی هەرێم لەگەڵ پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان دەنێت، جگەلەوەی بەدیدێکی ڕوونتر کاربۆ سەرپێخستنی لایەنی دبلۆماسی لەگەڵ لایەنە ئیقلیمی و هەرێمییەکان کردووە.

ئەم دیدارەی ئەمڕۆ دیدارێکی تازەی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی  سەردەمیانە بوو، دوای بێهیوای زۆری خەڵکی کوردستان لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، سەرەڕایی ئەوەی ناوچەکە بە گۆڕانکاری گەورەدا تێدەپەڕێت بەڵام هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات نەیانتوانیوە هەنگاوێک بنێن، بەڵکو بەدیار هەنگاوەکانی سیاسەتی دەسەڵاتەوە دانیشتوون مردن و ژیانی خۆیان بەدەسەڵاتی کوردییەوە بەستۆتەوە لەکاتێکدا دەکرا چەندین هەنگاوی گرنگ بنێن و هەم هەرێم و هەمیش گەلی کورد بپارێزن لەم گۆڕانکاریانەی دێت. بزووتنەوەی گۆڕان بەدیداری ئەمڕۆی و جوڵەکانی ڕابردووی هەنگاوی کارا دەنێت بۆ ئەوەی لەگۆڕانکاریەکانی ئایندەی هەرێم بەشدارێکی کارابێت.گۆڕانکاریەکانی هەرێمی کوردستان بەقازانجی بەرژەوەندی نەتەوەی ئاڕاستەبکات، جارێکیتر دەیەوێت بەهەمان میکانیزمی سەرەتای درووست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان ڕووبەڕووی مەرسیەکانی سەرهەرێم ببێتەوە لەسەروی هەمووشیانەوە دژایەتیکردنی گەندەڵی و کارکردن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری لە دابەشکردنی ئەرک و مافی هاوڵاتیان و یەکسانی لەنێوان چینەکانی کۆمەڵگەدا کە بەهۆی ئەم سیستمە خراپەی هەرێم کۆمەڵگای کوردی دابەشکردووە

ئامانج هەرتەلی 
٢١ ئەیلولی ٢٠٢٥

151 جار خوێندراوەتەوە