(PISA) ئەنجامەکانی پیسا خراپی و دواکەوتووی سستمی پەروەردرە فێرکردنی هەرێمی کوردستانمان بۆ ئاشکرا دەکات.

(PISA)
ئەنجامەکانی پیسا خراپی و دواکەوتووی سستمی پەروەردرە فێرکردنی هەرێمی کوردستانمان بۆ ئاشکرا دەکات.
ئاستی سستمی پەرەردە و فێرکردنی هەر وڵاتێک دەستنیشانی ئاستی گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی وڵاتەکە دەکات. ئەگەر سستمێکی باش و هاوچەرخت هەبوو، ئەوە نەوەیەکی بەمەعرفە و پڕلە زانست و خاوەن کەسایەتی بەهێز و باوەڕبەخۆ پێشکەش بە کۆمەڵگاکەت دەکەیت، نەوەیەک لە ڕێگای ئەو مەعرفەیەی لە قۆناغەکانی خوێندن بەدەستی هێناوە باشترین خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات، پێچەوانەکەی کارەساتە وکۆمەڵگا و دواڕۆژی نەتەوەکەیان بەرەو دواکەوتووی وهەرەسان دەبات.
ئەو وڵات و دەسەڵاتانەی ویستوویانە وڵاتەکەیان بەرەوپێش ببەن وبگەنە ئاستی وڵاتە گەورەکان، لە چاک کردنی سستمی پەروەردە وفێرکردن دەستان پێکردوە.
پیسا چییە؟
پیسا یەکێکە لە گرنگترین و بەربڵاوترین ئەو هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتیانەی ئاستی زانستی خوێندکاران دەستنیشان دەکات وە لە ڕێگای ئەنجامەکان ئاستی سستمی پەرەردە و فێرکردنی وڵاتان دیاری دەکات.
پیسا لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری گەشەپێدان و ئابوری، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی حکومییە، لە ٣٨ وڵات ئەندامە، ئەنجام دەدرێت وبە باڵاترین پێوانەی جیهان دادەنرێت.
پیسا بەرنامەیەکی نێودەوڵەتیە بۆ هەڵسەنگاندی خوێندکاران و ئاستی مەعرفی وزانستی وتوانای بیرکردنەوەیان.
 پیسا سیستەمی پەروەردە لە چەند ڕەهەندێکدا دەبێنێت: ئەنجامی فێربوون، یەکسانی، ژینگە، خوێندن، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، هەڵوێستی خوێنکار و سەرچاوەکانی خوێندنگە، پاشخانی خێزان.
ساڵی ٢٠٢٥ بۆ یەکەم جار هەرێمی کوردستان بەشداری ئەم بەرنامەیەی کرد. پیسا تاقیکردنەوەکەی لە خوێندکارانی تەمەن ١٥ تا ١٦ ئەنجام دەدات، تاقیکردنەوەکان بۆ دەستنیشان کردنی ئاستی خوێندنەوە و بیرکاری و زانست، لەم سێ بوارە ئەنجام دەدرێت.
لەم هەڵسانگاندنەی ٢٠٢٥ لە هەرێمی کوردستان، ٥٧٣٢  خوێندکار بەشداربوون لە ٢٥٩ خوێندنگا لە کۆی ٩٣٠٠٠خوێندنگاکانی حکومی لە هەرایمی کوردستان،  لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی خوێندنگا ناحکومیەکان ١٠٪، واتا ئەنجامی تاقیکردنەوەکەوەی پیسا نوێنەرایەتی٩٠٪ کۆمەڵگا دەکات.
خوێندکارەکان تەمەنیان  ١٥ ساڵ سێ مانگ تا ١٦ ساڵ چوار مانگ، بوون.
ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکە لە ٨/٩/٢٠٢٦ ئاشکرا کرا و بۆ هەرێمی کوردستان شۆکێنەر بوو لە کۆی ٩١ وڵات و هەرێمی بەشداربوو، ڕێزبەندی ٨٧ تەمینی وەرگرتووە.
ئەنجامەکە پێمان دەڵێت ئاستی فێربوون و سستمی پەروەدە و فێربوون لە ئاستێکە دەبێ هەموو تاکێکی ئەو هەرێمە لێی بێتە دەنگ.
تاقیکردنەوەکان لە وڵاتانی تر بە ئۆنلاین دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە نەبوونی ئامرازەکان وکەمی شارەزایی قوتابیان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، لەسەر وەرەقە تاقیکردنەوەکەیان ئەنجام داوە، بۆ ماوەی دوو سەعات بووە، پرسیاری هەر قوتابیەک لە هی ئەوەیتر جیاوازتر بووە.
تاقیکردنەوەکە ئاستی هزی قوتابیەکان دیاری دەکات، نەک دەرخکردن، بۆ نمونە پرسیارەکان لەسەر کێشەی ڕۆژانە بووە، داوا لە قوتابی کراوە، لە ڕێگەی هز و بیری ڕەخنەیی چارەسەری کێشەکە بکات، قوتابیان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، چونکە فێرنەکراون بیر بکەنەوە و پرسیاربەکەن وبگەڕێن بەدوای چارەسەری گونجاو، بەڵکو بابەتەکانیان بە حازری هاتۆتە بەردەست و دەرخیان کردوە و لە تاقیکردنەوەکان وەک خۆی نوسیویانەتەوە.
ئەوەی مایەی سەرنج و هەڵوێست کردنە، ئەوەیە کە لە کۆی ئەو خوێندکارانەی بەشداری ئەم تاقیکردنەوەیان کردوە نەیانتوانیوە بگەنە ئاستی سێ.
ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوە:
لە خوێندنەوە تەنها ٧٪ خوێندکارەکان گەیشتونەتە ئاستی بنەڕەتی ٢ (ئاستی بنەڕەتی پێویست، خوێنکار دەتوانێت بیرۆکەی سەرەکی دەق بدۆزێتەوە و زانیاری دیاریکراو دەربهێنێت).
لە بیرکاری هەروەها تەنیا ٧٪ خوێندکاران گەیشتونەتە ئاستی ٢.
لە زانستدا ١٩٪ خوێندکاران ئاستی ٢ یان بەدەستهێناوە.
ڕێژەی ئەو خوێندکارانەی ئاستی ٥ یان ٦ یان بەدەستهێناوە  لە هەرێمی کوردستان، لە هەر سێ بوارەکاندا نزیکە لە سفر!
پیسا تەنها ئەوە نییە تاقیکردنەوە لەسەر قوتابیان بکات و بگاتە ئەو ئامانجە، بەڵکو پاشخانی دایک و باوک و ئاستی خوێندەواری و خاوەن بڕوانامەی زانکۆن یان نا، ئاستی ئابوری خێزان، لە کام شێون لە هەرێمی کوردستان دەژین، ئەو پێوەرانە بەشێکی سەرەکین لە دەستنیشان کردنی ئاستی هەر قوتابییەک.
ئەنجامی تاقیکردنەوەی پیسا نیشانی دەدات کۆمەڵگا چەند ئامادەیی هەیە بۆپڕکردنەوەی بازاڕ وەهەروەها بۆ خوێندنی باڵا.
لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکان پێشبینی داهاتووی کۆمەڵگا دەکات لە ١٠ ساڵ بۆ ٢٠ ساڵی داهاتوو.
ئەنجامی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی پیسا ساڵی  ٢٠٢٥ کە لە ئەیلولی ٢٠٢٦ لە لایەن (ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری) بڵاوکراوەتەوە، دەرخستوە هەرێمی کوردستان لە کۆی ٩١ وڵات و هەرێمی بەشداربوو، ڕێزبەندی ٨٧ تەمینی وەرگرتووە.
ئەگەر ئەم ئەنجامە ڕاست بێت، بێگومان ڕاستە، ناکرێت ڕێکخراوێکی گەوەری ئاوا و باڵاترین پێوانەی جیهان ئەنجامەکان بگۆڕێت، گریمان وایکردبێ ئەوە حکومەتی هەرێم مافی ئەوەی هەیە سکاڵە لە دژیان تۆماربکات. ئەنجامەکان گومانینیان تێدانییە، بۆیە ئەم ئەنجامە شکستێکی گەورە و ئابڕوچونێکی گەوترە بۆ کۆی سستمی پەروەردە و فێرکردنی و وەزیرەکان و وەزارەتەکانی پەروەردە وفێرکردنی کابینەی ئێستا و کابینەکانی ڕابووردوە هەرێمی کوردستان.
پاساوی ئەوە دەهێنەوە کە وەزارەتی پەروەردە وفێرکردن قوتابیانی ئامادە نەکردبوو بۆ ئەم تاقیکردنەوە، بەڵی ڕاست دەکەن قوتابیان ئامادەنین بۆ ئەم چۆرە لە تاقیکردنەوانەی لەسەر بنەمای هزر و بیرکردنەوە ئامادە بکرێت، قوتابی لە سستمی پەروەردە و فێرکردنی هەرێمی کوردستان کە سستمێکی کۆنی کلاسیکە تەنها فێر دەکردێن دەرخ بکەن و بچنە تاقیکردنەوەکان و پرسیارەکان لەم بابەتانە بێتەوە کە مامۆستا پێی داون دەرخی بکەن، فێر نەکراون هز و بیریان بەکار بێنن و بەدوای وەڵامەکان بگەڕێن، یان دەڵێن گرنگ ئەوەیە بەشدار بووین! خۆ فلمی سینەمائیی نییە گرنگ بێت بەشداربن، ئەوە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی گرنگە، ئاستی بەروە پێشی سستمی پەروەردە و فێرکردن و گەشەکردن و دواڕۆژی کۆمەڵگایەک دیاری دەکات!
ئەو گوتمان بۆ تاقیکردنەوەی پیسا خۆتان ئامادە نەکردبوو، هەرچەندە بۆ ئەم جۆرە لە تاقیکردنەوە خۆ ئامادەکردنی ناوێ، ئەوە کاری چەندین ساڵ و بەرنامە و جۆری سستمی پەروەردە وفێرکردن بڕیار دەدات لە چ ئاستێکی، بەڵام ئەی بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ چی دەڵێن.
ڕێژەی دەرنەچوانی پۆلی  ١٢ بەم شێوەیە بووە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦
 لە کۆی ١١٧،١٤٢ قوتابی
 ٧٧،٠٩٦ قوتابی دەرنەچوون واتا ڕێژەی(٦٦٪).
٤٠،٠٤٦ دەرچوون، واتا ڕێژەی(٣٤٪)
ئەم ئەنجامە بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامەکانی پیسا، پێماندەڵێ سستمی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە، سستەمێکە کۆمەڵگا بەرەو دواکەوتووی و نەزانی دەبات.
چارەسەر بۆ ئەم دۆخە خراپەی سستمی پەروەردە وفێرکردنی هەرێمی کوردستان چییە؟
 من باس لە ئەو هەنگاوانە ناکەم کە دەبێ هەنگاوی بۆ بهاوێین، چونکە ئەوە چەندین ساڵە بە سەدان لە خەمخۆرانی ئەم بوارە باسی لێدەکەن وبە وتار و سیمینار و بەرنامەت تەلەفزیۆنی، من بۆخۆم بە دەیان بابەتم لەسەر ئەو هانگاوا گرنگانەی دەبێ بیهاوێژین بۆ ئەوەی ببین بە سستمێک بتوانین نەوەیەکی بە مەعرفەت وخاوەن کەسایەتی سەربەخۆ، نەوەیەک بتوانێ پرسیار بکات و بەدوای وەڵامەکاندا بگەڕێت، و ئەرگومێنتی خۆی هەبێ نوسیوە.
ئەوەی پێویستمان پێیتی لە ئێستادا، تەنها دەسەڵاتێکی دڵسۆز و خاوەن ئیرادەی بەهێز وکار بۆ بەروە پێشچوونی کۆمەڵگا بکات، دوور لە بەرژەوەندی کەسییەتی وحزبی، دەسەڵاتێک بەرژەوەندی گەڵەکەی لە پێش هەموو شتێک بێت.
بوونی سستمێکی پەروەردە وفێرکردنی هاوچەرخ ودیموکرات و پێشکەوتوو، نەوەیەکی پڕ لە زانست و مەعرفەت و باوەڕ بەخۆمان بۆ بەرهەمدێنێت، نەوەیەکی داهێنەر، نەوەیەک هەوڵ دەدات بۆ باش کردنی حکومڕانی و پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری، نەوەیەک نەتەوەکەی و خاکەکەی ومافەکانی نەتەوەکەی دەپارێزێ.
ڕەهێل دزەیی
١٨/١٠/٢٠٢٦   







75 جار خوێندراوەتەوە