شیروان زرار: بە ئاماژەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن راگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
03:53 - 21/10/2018
کوردستان
+
-

وتەبێژی كۆمسیۆن: بە یەكلاكردنەوەی فۆڕمی سكاڵاكان ئەنجامەكان گۆڕانكاری بەسەردا دەهات

 

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، رایدەگەیەنێت؛ بەدەر لە عورفی كۆبونەوەكانی كۆمسیۆن و بە ئیعازی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی شەوی رابردوو بەپەلە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەنرا، دەشڵێت: وەك چوار ئەندامەكەی كۆمسیاران داوایان كردبوو راگەیەندنی ئەنجامەكان بخرێتە ئەمڕۆ، بەڵام ئەوەیان نەكرد، چونكە دەیانزانی بە یەكلاكردنەوەی فۆڕمی سكاڵاكان ئەنجامەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت بە جۆرێك لە بەرژەوەندی دوو حیزبی دەسەڵات نابێت.

8659 جار خوێندراوەتەوە