ژمارهی قوربانیانی ئەو بەلەمەی دوێنێ لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت، 28 كوردن و 15 كهسیان خهڵكی زاخۆو دهۆكن تهنیا یهك ژن رزگاری بووه.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم بە KNNی راگەیاند: دوێنێ چوارشەممە بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە لە توركیا كە 35 كۆچبەری تێدا بوە ژێر ئاو كەوتوە و تەنها یەك كەس رزگاری بووە.
وتیشی، بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لە توركیاوە بە دەستیان گەشتوە تا ئێستا تەرمی 15 كەس لە خنكاوەكان دەرهێنراونەتەوە و زۆربەی سەرنشینانی بەلەمەكەش خەڵكی زاخۆ و دهۆكن.
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە كۆچبەرانی كورد ژمارەیەك لە كۆچبەری ئەفغانیش سەرنشینی بەلەمەكە بوون و ئەوانیش خنكاون و بێ سەرو شوێنن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست KNN کەوتووە، لە کۆی ئەو 35 کۆچبەرەی دوێنێ بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاساییەوە بوونە قوربانی 28 کەسیان کوردن.
پهیامنێری KNN له زاخۆ رایگهیاند: تهنها له دوو خێزانی خهڵكی زاخۆ یهك كهس رزگاری بووه و 15 كهسیان خنكاون و زۆربهشیان منداڵن.
ههر به پێی زانیارییهكانی KNN، ئهو ژنهی رزگاری بووه پێنج منداڵ و هاوسهرهكهی خنكاون.
دوێنێ چوارشەممە، 10-10-2018 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە، بەلەمێک، کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی ئیزمیر نوقم بووەو بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسیش بێسەرو شوێن بوون.
12555 جار خوێندراوەتەوە