سلێمانی: نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا

01:01 - 03/10/2018
کوردستان

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئەیلول و  خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەكەم ئاشكرا دەكات.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی تەموز بە (42) دینارە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان ( 320 ) بۆ ( 330  ) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان (12.500) هەزار بۆ (13.750) هەزار دینار دەبێت.
 
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی داهاتوو، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی وتی؛ رۆژانە لەلایەن كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكانەوە بۆ ئەم مانگە (24) كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

وتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (220) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

4744 جار خوێندراوەتەوە