لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە قەزای کەلار، ژنێک لە کاتی نانخواردندا بە هەڵە دەرزییەک قوت دەدات و مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت، بەڵام لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی بەپەلەوە ژیانی ڕزگار کرا
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بڵاویکردەوە؛ شەوی ڕابردوو نەشتەرگەرییەکی وردیان بۆ ژنێک کردووە کە بەهۆی گیربوونی دەرزییەک لە قوڕگ و ڕێڕەوی هەناسەیدا، دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە و مەترسیی گیانلەدەستدانی لەسەر بووە
تیمە پزیشکییەکان دەستبەجێ هەنگاویان بۆ ڕزگارکردنی نەخۆشەکە ناوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەلایەن دکتۆر ئارام باجەڵان، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ، بەبێ کردنەوەی نەشتەرگەریی کراوە و تەنها لەڕێگەی ئامێری نازوورەوە دەرزییەکە دەرهێنراوە و کۆتایی بە مەترسیی سەر ژیانی ژنەکە هێنراوە.
40 جار خوێندراوەتەوە