پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە
بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە قەیرانی غازی ماڵان دروست نابێت، بەڵام جەخت
دەکاتەوە کە ڕووداوەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ بڕی
پێویست لە غازی ماڵان کۆگا کراوە و پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، بۆیە داوا دەکات
هاووڵاتییان لەوبارەیەوە هیچ دڵەڕاوکێیەکیان نەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە
کردووە، هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاریگەریی نەرێنیی لەسەر
پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت و پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەکاتەوە.
98 جار خوێندراوەتەوە