مەسعود
پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت؛ سەرەڕای سزاکان، ئاستی بەرهەمهێنانی
غازی سروشتییان بۆ 300 ملیار مەتر سێجا بەرزکردووەتەوە و وەک سێیەم گەورەترین
وڵاتی بەرهەمهێنەری غاز لە جیهاندا ماونەتەوە.
لە میانی
وتارێکیدا لە لوتکەی وڵاتانی هەناردەکارانی غاز، پزشکیان هۆشداریی دا لەوەی
دەستوەردانە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە کەنداوی فارس، تەنها کار ناکاتە سەر
وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکو پرۆسەی دیاریکردنی نرخ و دابینکردنی وزە تێکدەدات و گەشەی
ئابووریی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.
سەرۆککۆماری
ئێران داواشی لە وەبەرهێنەرانی بیانی کرد بەبێ نیگەرانی ڕوو لە کەرتەکانی نەوت،
غاز و پترۆکیمیایی وڵاتەکەی بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، غازی سروشتی پشکی 70٪ی لە
سەبەتەی وزەی ئێراندا هەیە و ئێستا 95٪ی دانیشتووانی وڵاتەکەی تۆڕی نیشتمانیی
غازیان پێگەیشتووە.
279 جار خوێندراوەتەوە