بەڕێوەبەرایەتیی
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، خشتەی
دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی ساڵی 2026ـی بڵاوکردەوە، کە پرۆسەکە تەنها لە ماوەی
چوار ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی خشتەکە،
دابەشکردنی مووچە ڕۆژی یەکشەممە (11ـی تشرینی یەکەمی 2026) بە خانەنشینانی
شارستانی و پێشمەرگە دەستپێدەکات. هاوکات، ڕۆژی دووشەممە (12ـی تشرینی یەکەم)،
مووچەی زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرج دەکرێت.
زۆرترین
وەزارەت و دەستەکان لە ڕۆژی سێشەممە (13ـی تشرینی یەکەم) مووچە وەردەگرن، لەوانەش
وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی، ناوخۆ و دارایی. پرۆسەی دابەشکردنەکە ڕۆژی چوارشەممە
(14ـی تشرینی یەکەم) بە دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایش،
دەزگای ئاسایش و هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن کۆتایی دێت.
90 جار خوێندراوەتەوە