بەغدا پارەی مووچەی مانگی 9ی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

KNN : Kurdish News Network
10:21 - 08/10/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی مووچەی مانگی ئەیلول (نۆ)ـی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.


هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، بەغدا بڕی 120 ملیار دیناری لە کۆی پارەی مووچەکە بڕیوە. ئەم بڕە پارەیە وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان هەژمار کراوە و گێڕدراوەتەوە بۆ بەغدا.


بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەکە کرابوو، بەڵام بەهۆی کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمییەوە، پرۆسەی پارەدارکردنەکە بۆ بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دواخرا.  

85 جار خوێندراوەتەوە