کوڕی والییەکەی پێشووی فەللوجە لە سلێمانی دەستگیر کرا

KNN : Kurdish News Network
01:19 - 05/10/2026
کوردستان
+
-

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، توانییان تیرۆریستێکی داواکراوی داعش لە شاری سلێمانی دەستگیر بکەن.

 

ئەو چەکدارە دوای ڕووخانی ڕێکخراوەکە ڕووی لە سلێمانی کردووە و تا کاتی دەستگیرکردنی وەک ئەندامێکی چالاک لە سنوورەکەدا ماوەتەوە.

 

تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە ئەندامی بەناو "فیرقەی 210"ی داعش بووە و پێشینەی خێزانەکەشی لەناو ڕێکخراوەکەدا هەبووە.

 

باوکی فەرماندەی مەفرەزەیەکی سەربازی بووە لە "ویلایەتی باکووری بەغدا" و دواتر کراوەتە والیی فەللوجە، کە پاشان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە قەزای ئەبو غرێب کوژراوە. هەروەها، یەکێک لە براکانیشی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

85 جار خوێندراوەتەوە