بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە بەیانییەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی لاوازی بەرزە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 6 بۆ 8 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و کاریگەرییەکەشی تا کۆتایی ئەم مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە کاریگەریی بەرزە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و دواتر بە ڕێژەی کەمتر هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە
لەبارەی بڕی پێشبینیکراوی بارانبارینەوە، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت لە پارێزگای دهۆک ٢ بۆ ٣ ملیمەتر باران ببارێت، لە هەولێر ١ بۆ ٢ ملیمەتر، وە لە سنووری پارێزگای سلێمانیش بەشێوەیەکی لاوازتر دەبێت کە لە نێوان ٠.٥ بۆ ١ ملیمەتر باران دەبارێت.
311 جار خوێندراوەتەوە