شارەزایەکی کەشناسی: لە دوو هەفتەی داهاتوودا پێنج بۆ شەش حاڵەتی باران ناوچەکە دەگرنەوە

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 28/09/2026
کوردستان
+
-

پێشبینی دەکرێت تا 12ی مانگی داهاتوو لانیکەم پێنج شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە بگرنەوە و زۆرترین بڕی بارانبارین لەو ماوەیەدا دەگاتە 298 میلیمەتر.

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند: پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، تا ڕێکەوتی 12ی تشرینی یەکەم، زیاتر لە پێنج بۆ شەش حاڵەتی بارانبارین و بروسکە ڕوودەدەن.

 

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی نەخشەکانی پێشبینی بارانبارین و داتاکانی کەشوهەوا کە پشت بە زانیارییەکانی 27ی ئەیلولی 2026 دەبەستن، دەردەکەوێت شەپۆلەکانی دابارین بە چڕی ناوچەکە دەگرنەوە.

 

 بەگوێرەی پێشبینی نەخشەکان کە تا ڕێکەوتی 13ی تشرینی یەکەمی 2026 کاران، پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانبارین لەو ماوەیەدا بگاتە 298 میلیمەتر.

492 جار خوێندراوەتەوە