ئەنجوومەنی
باڵای ئیسلامیی عێراق پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی
وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، جەختیش لە بەهێزکردنی پەیوەندییە
دووقۆڵییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هێزە نیشتمانییەکان دەکاتەوە.
لە
بەیاننامەیەکدا، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: "گەرمترین
پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری
گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە جێبەجێکردنی
بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکەیدا".
ئەنجوومەنەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هێزە نیشتمانییەکاندا،
بەشێوەیەک کە خزمەت بە پاراستنی ڕێڕەوی دیموکراسیی دەستووری و بەرژەوەندییەکانی
گەلی عێراق بکات، هەروەها ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی
تەواوەتیی عێراق.
117 جار خوێندراوەتەوە