عێراق لە مانگێکدا 78 ملیار لیتر بەنزینی فرۆشتووە

KNN : Kurdish News Network
10:28 - 27/08/2026
کوردستان
+
-

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کە سەربە وەزارەتی نەوتی عێراقە، قەبارەی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکانی لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2026 ئاشکرا کرد.

 

بەپێی داتاکانی کۆمپانیاکە، لە مانگی تەمموزدا فرۆشی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە گەیشتووەتە 78 ملیار لیتر، لە بەرامبەردا 35 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا ساغکراوەتەوە و فرۆشراوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ئامارەکاندا هاتووە، فرۆشی گازوایل بە هەردوو جۆرەکەیەوە 528 ملیار لیتری تۆمارکردووە و 408 ملیار لیتر لە جۆرەکانی زەیتی سووتەمەنی (نەوتی ڕەش) فرۆشراون، لە کاتێکدا فرۆشی سووتەمەنیی فڕۆکە زیاتر لە 13 ملیۆن لیتر بووە.

 

بڵاوکردنەوەی ئەم داتایانەش لە چوارچێوەی ئامارە مانگانەکاندایە کە کۆمپانیاکە بۆ خستنەڕووی قەبارەی فرۆشی ناوخۆیی لە عێراقدا بڵاویاندەکاتەوە.

131 جار خوێندراوەتەوە