سوپای ئێران
ئاشکرای دەکات کە کەرەستەی سەربازیی نوێیان بەدەستگەیشتووە و لە ئێستاشدا بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و هەر هێرشێکی دیکە لەوپەڕی ئامادەییدان.
محەممەد
ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران (ئەرتەش)، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ
میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکانیان ئامادەییی
تەواویان هەیە بەرپەرچی هەر هێرشێک بدەنەوە. بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی
دابینکردنی کەرەستەکان بکات، ڕوونیکردەوە کە سەرجەم یەکەکانیان کەرەستەی نوێی
سەربازییان پێگەیشتووە و بەراورد بە ڕابردوو، ئاستی توانای سەربازییان بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبووەتەوە.
وتەبێژەکەی
سوپای ئێران جەختی لەوەش کردەوە، سەرجەم ئەو کەرەستە سەربازییانەی لە جەنگ لەگەڵ
ئەمریکادا زیانیان بەرکەوتبوو یان لەناوچووبوون، نۆژەنکراونەتەوە یان بە کەرەستەی
نوێ جێگەیان پڕکراوەتەوە.
337 جار خوێندراوەتەوە