میدیاکانی
ئێران بڵاویانکردەوە، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی ڕێککەوتنی نێوان تاران و عومان
سەبارەت بە گەرووی هورمز، بۆ دەستوەردانەکانی ئەمەریکا و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ
دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی
"تەسنیم" و چەند میدیایەکی دیکەی ئێرانی، لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە
کە قسەی بۆ "سوپا نیوز" کردووە، گواستوویانەتەوە: "تا ئەو کاتەی
دەستوەردانەکانی ئەمەریکا و هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت،
ڕێککەوتنەکە دوادەکەوێت و ئێران لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا هیچ ڕێککەوتنێک ناکات."
ئەمەش لە
کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی
هورمز، لەپاڵ دەربڕینی گەشبینییەکانیدا، هەڕەشەی لە ئێران کرد کە ئەگەر ڕێککەوتن
نەکرێت، هێرشیان دەکاتە سەر. ترەمپ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو: "گەرووەکە
زۆر زوو دەکرێتەوە، ئەگەرنا ئەوان (ئێران) بە توندی دەکرێنە ئامانجی هێرشەکان، لە
هەموو حاڵەتێکیشدا گەرووەکە هەر دەکرێتەوە."
221 جار خوێندراوەتەوە