جەی دی ڤانس،
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ
ئێران "ئاڵۆز و پڕ ئاڵەنگاری" دەبن و پێویستییان بە کات هەیە، هاوکات
ئێرانییەکانیش بە کەسانێکی قورس بۆ گفتوگۆکردن وەسف دەکات.
ڤانس کە
سەرۆکایەتیی شاندی دانوستانکاری ئەمریکای لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران دوای جەنگە 40
ڕۆژییەکە کردووە، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بەوە
کرد، "ئێرانییەکان کەسانێکی یەکجار داخراون بۆ دانوستان و پێکهاتەی
حکومەتەکەشیان پەرتەوازەیە."
سەبارەت بە
گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی: "ئەرکی ئێمە
تێپەڕینە بەناو ئەم دۆخەدا و بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامە بۆ گەلی ئەمریکا و
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پێشم وایە سەرەنجام دەگەینە خاڵی مەبەست، هەرچەندە
ڕێگەی گەیشتن پێی ئاڵۆز دەبێت و کاتی دەوێت."
292 جار خوێندراوەتەوە