دۆناڵد ترەمپ
ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەباشی بەڕێوەدەچن و تارانیش خوازیاری
گفتوگۆیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گەورەترین هێرش نەبێتەوە لە دوای جەنگی جیهانیی
دووەمەوە، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە کاتی پێویستدا
نیشاندا.
ترەمپ لە
لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێی باشترە لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن و بەدوای
وێرانکاری و کوشتندا ناگەڕێت، بەڵام جەختیشیکردەوە کە ئەگەر پێویست بکات ئامادەن
هێرش بکەنە سەر ئەو وڵاتە و دانوستانەکانیش ڕەنگە سەرکەوتوو بن یان شکستهێنەر.
دەشڵێت: "ئێران پەیوەندی پێوەکردم چونکە
نایەوێت دووچاری گەورەترین هێرش ببێتەوە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە."
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ باسی لە توانای سەربازیی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند،
ویلایەتە یەکگرتووەکان خاوەنی بڕێکی یەکجار زۆر لە تەقەمەنییە و کۆمپانیاکانی
بەرگریش سەرقاڵی دروستکردنی زۆرترین ژمارەی کارگە و دامەزراوەی بەرهەمهێنانن لە
مێژووی وڵاتەکەدا.
هەروەها
هەڕەشەی توندی لە دزەپێکەرانی زانیاری و لێدوانە "خائینانەکان" کرد و
ڕایگەیاند کە لە ئێستادا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و هەوڵدەدەن سزای درێژخایەنی
زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێنن.
286 جار خوێندراوەتەوە