بەڕێوەبەرایەتی
گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتتیان لەبوونی تەرمێكی بێ ناسنامە لە پەیمانگای
پزیشكی دادوەری ئاگادار دەكاتەوە.
پۆلیسی سلێمانی
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتییەك
كە بەمەبەستی چارەسەر كردن سەردانی نەخۆشخانەی شاری كردووە، لە رۆژی 4ی ئاب لەوێ
گیانی لەدەستداوەو لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەكی هەڵنەگرتووە ناوو ناونیشانی
نازانرێت، لەئێستادا تەرمەكەی لەپەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانییە.
پۆلیسی سلێمانی
داوا لەكەسوكار یان هەركەسێك دەكات، زانیاری لەبارەی ئەو كەسەوە هەیە سەردانی
پزیشكی دادوەری سلێمانی یان سەردانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكات. یان پەیوەندی بكەن
بەم ژمارە موبایلەوە (07719676990).
هاوڵاتییەكە
ڕەگەزی نێرەو تەمەنی لەنێوان (55-65) ساڵدایەو گەنم ڕەنگەو ڕەنگی چاوی قاوەییە،
باڵای مامناوەندەو بلوسێكی ڕەساسی و تراكسودێكی قاوەیی لە بەردایە.
266 جار خوێندراوەتەوە