فالح ساری،
وەزیری دارایی عێراق، بە فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، لە
نزیکترین دانیشتندا میوانداری بکەن، بەمەبەستی خستنەڕوو و ڕوونکردنەوەی ڕەوشی
دارایی و ئابووریی وڵات.
لە
داواکارییەکەیدا، وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانج لەم
میوانداریکردنە، خستنەڕووی ئەو ئاڵەنگارییە سەرەکییانەیە کە لە سایەی گۆڕانکارییە
هەرێمییەکانی ئێستادا ڕووبەڕووی دارایی گشتی دەبنەوە.
وەزیری دارایی
جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەم هەنگاوەی وەزارەتەکەی لەپێناو ئەوەدایە کە نوێنەرانی
گەل لە نزیکەوە وێنەیەکی دروستی ڕەوشی دارایی و ئابووریی وڵاتیان پیشان بدرێت،
هاوکات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ڕێکارانەی وەزارەت دەیگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی
پابەندییە سەرەکییەکانی دەوڵەت و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی
چاکسازیی دارایی و کارگێڕی.
159 جار خوێندراوەتەوە