بنیامین
نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا تاوتوێی چەندین بژاردەی جیاوازیان سەبارەت بە ئێران کردووە، لە نێویاندا
گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی فراوانتر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی، هاوکات
ڕەتیشیدەکاتەوە هەوڵی دابێت واشنتن قایل بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر
تاران.
لە لێدوانێکدا
بۆ تۆڕی هەواڵی "ئەی بی سی نیوز"ی ئەمریکی، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، یەکێک
لەو بژاردانەی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ باسیان لێوە کردووە، بەردەوامیدان بووە بە
گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، پێشبینیکردنی ئەوە مەحاڵ
بوو کە ئێران تا چەند دەتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی هورمزەوە بکاتە کارتی
فشار یان وەک چەکێک بەکاریبهێنێت.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە کەسی چەواشە نەکردووە سەبارەت
بەم پرسە و ڕاشیگەیاند: "هیچ کەسێک ناتوانێت فەرمان بە سەرۆک ترەمپ بکات و
پێی بڵێت کە دەبێت چی بکات".
ئەوەشی
خستەڕوو، کە ئێرانییەکان هەمیشە فێڵ دەکەن و کات دەکوژن، ئێمەش دەمانەوێت دڵنیایی
وەربگرین کە تاران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی. جەختیشی کردەوە، کە رژێمی ئێران لە
جاران لاوازترە.
218 جار خوێندراوەتەوە