قاڵیباف: ئەمریکا بەڵێنی شکاندووە و ئێستاش باجەکەی دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 12/07/2026
جیهان
+
-

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، سەردەمی ڕێککەوتنە تاکلایەنەکان کۆتایی هاتووە و هۆشداریدا کە پێویستە لایەنەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن، ئەگەرنا باجەکەی دەدەن.

 

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە: "پێمان وتبوون کە پابەندی بەڵێن و ڕێککەوتنەکانتان بن، ئێستاش دەبێت ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببنەوە."

 

هاوکات، قالیباف لەگەڵ پەیامەکەیدا بەشێک لە بڕگەی پێنجەمی لە لێکتێگەیشتننامەیەکی 14 خاڵی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز کراوەتەوە بە مەرجی ڕەچاوکردنی "ڕێکارەکانی ئێران".

477 جار خوێندراوەتەوە