ترەمپ
هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران و هەڕەشەی وێرانکردنی تەواوەتی ئەو وڵاتە دەکات
ئەگەر هەوڵی تیرۆرکردنی خۆی یان سەرۆکێکی ئەمریکا بدات، جەختیش دەکاتەوە کە سوپای
وڵاتەکەی بەتەواوی ئامادەیە و فەرمانەکانیش لەو بارەیەوە دەرکراون.
ترەمپ
ڕایگەیاند؛ ئەگەر حکومەتی ئێران هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی بۆ
تیرۆرکردنی، ئەوا هەزار موشەک ئامادەی هەڵدانن و ئاراستەی ئەو وڵاتە کراون،
دەستبەجێش هەزاران موشەکی دیکەیان بەدوادا دەچێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشوەختە
فەرمانەکان دەرکراون بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تواناکانی سوپای ئەمریکای بیرهێنایەوە و دووپاتیکردەوە،
سوپای وڵاتەکەی ئامادەیی و توانای ئەوەی هەیە بەشێوەیەکی تەواوەتی و لە ماوەی
تەنها یەک ساڵدا کە دەکرێت ئەو ماوەیە درێژکردنەوەیە، سەرجەم ناوچەکانی ئێران
وێران بکات.
59 جار خوێندراوەتەوە