ترەمپ: گراهام یەکێک بوو لە مەزنترین ئەو مرۆڤ و سێناتۆرانەی لە ژیانمدا ناسیومن

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 12/07/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆچی دوایی سێناتۆر لیندسی گراهامی ڕاگەیاند و بە یەکێک لە مەزنترین کەسایەتی و سێناتۆرەکان و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینەی وڵاتەکەی وەسف کرد.

 

سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە ڕاگەیەندراوێکدا خەمباریی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو سێناتۆرە دەربڕی و ڕایگەیاند: "سێناتۆر لیندسی گراهام، کە یەکێک بوو لە مەزنترین ئەو مرۆڤ و سێناتۆرانەی لە ژیانمدا ناسیومن، کۆچی دوایی کرد. ئەو هەمیشە بەردەوام بوو لە کارکردن و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینەی ئەمریکا بوو، بەڕاستی بیرکردنی لیندسی زۆر قورس دەبێت."

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە زانیاریی زیاتر و ڕێوشوێنەکانی پێوەست بە بەخاکسپاردنی لە داهاتوودا بڵاودەکرێنەوە.

132 جار خوێندراوەتەوە