موجتەبا
خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێران لە پەیامێکدا جەختی لەسەر تۆڵەسەندنەوەی
کوژرانی باوکی کردووەتەوە و سوپاسی ئەو کەسانەشی کردووە کە بەشدارییان لە
رێورەسمەکانی ناشتنی رابەری پێشووی وڵاتەکەی کردووە.
لە پەیامەکەی
موجتەبا خامنەییدا بە بۆنەی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی باوکی هەڕەشەی
تۆڵەسەندنەوەیەکی حەتمی کردووە و رایگەیاندووە؛ بکوژان و تاوانباران ئاواتی
مردنێکی ئارام لە جێگاکەیاندا دەبەنە گۆڕەوە.
رابەری باڵای
ئایینی ئێران کە لە مەراسیمی ناشتنی باوکی دەرنەکەوت، لەم پەیامەیدا جەختی لە
درێژەدا بە رێبازی عەلی خامنەیی کردووەتەوە و تەئکیدی لەوەکردووەتەوە کە تۆڵەی
سەرجەم کوژراوانی هەردوو شەڕی ساڵی 2025 و 2026 لە تاوانباران دەکەنەوە.
رابەری باڵای
ئایینی ئێران ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەم تۆڵەسەندنەوەیە داواکاریی گەلە و
بەدڵنیاییەوە دەبێت جێبەجێ بکرێت. هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ئازادیخوازانی جیهان
هەر یەکەیان بەشێک لەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن.
109 جار خوێندراوەتەوە