بەرپرسێکی
ئەمەریکی ئاشکرایکرد، سوپای پاسدارانی ئێران بەلایەنی کەمەوە دوو موشەکی ئاراستەی
دوو کەشتی بازرگانی کردووە لەکاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا، بەهۆیەوە زیانی
زۆریان بەرکەوتووە و ئاگر لە یەکێکیاندا کەوتووەتەوە.
پێشتریش دەستەی
ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە
سەبارەت بە ڕووداوێک لە دووری هەشت مایل دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی لیما لە
عومان. ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی ڕۆیشتنی بەرەو باشوور بەر
تەنێک کەوتووە و بەهۆیەوە ئاگری تێدا کەوتووەتەوە.
هاوکات، پێگەی
ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەو دوو کەشتییە بازرگانییە
لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، بەڵام
هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
418 جار خوێندراوەتەوە