بەرپرسانی
ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەدەنە ئێران کە دەبێت بە فەرمی کرانەوەی ڕێڕەوەکانی
گەرووی هورمز و ڕاگرتنی تەقەکردن لە کەشتییەکان ڕابگەیەنێت، بەپێچەوانەوە
دەرەنجامەکان لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەدا نابن.
ڕۆژنامەی
نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی واشنتنەوە بڵاویکردەوە، پێویستە
تاران بەیاننامەیەک دەربکات و تێیدا کرانەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی گەرووی هورمز
پشتڕاست بکاتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە دەبێت ئێران لە بەیاننامەکەیدا ڕاگرتنی
تەقەکردن لەو کەشتییانەی بە گەرووەکەدا تێدەپەڕن بەڕوونی ڕابگەیەنێت و بەتەواویش
پابەندی بڕیارەکەی بێت.
ئەو بەرپرسانە
جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە ئەگەر ئێران ئەو بەیاننامەیە دەرنەکات و ئەو
هەنگاوانە نەنێت، ئەوا ڕووبەڕووی دەرەنجامێک دەبێتەوە کە هەرگیز لە بەرژەوەندیدا
نییە.
98 جار خوێندراوەتەوە