بەرپرسێکی ئەمریکا: ئێران یۆرانیۆمەکەی رادەست نەکات هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ ناکەین

KNN : Kurdish News Network
10:38 - 11/07/2026
جیهان
+
-

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەگەر واشنتن یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە لە تاران وەرنەگرێت ئەوا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ ناکرێت و جەختیش دەکاتەوە، لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن ئێرانەوە، ئەمریکا چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە.

 

تۆڕی هەواڵی (ئەی بی سی نیوز) لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، مەرجی سەرەکی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەستکردنی تۆزە ئەتۆمییەکەیە، لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی ئەم هەنگاوەش لەلایەن ئێرانییەکانەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان پەنا بۆ بژاردەی دیکە دەبات.

 

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئامرازەکانی فشار بەردەوامن و بریتین لە فشاری سەربازی، دیپلۆماسی و ئابووری.

 

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕوونیشیکردووەتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی کارتی هێزی بنەڕەتییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێراندا و دەتوانێت لە کاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت.

76 جار خوێندراوەتەوە