لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی کارەکانی لە دۆسیەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد بەکۆتا گەیاند

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 25/06/2026
کوردستان
+
-

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆکە کارەکانی لەسەر دۆسیەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بەکۆتا گەیاندووە و بۆ پەسەندکردنی، پێشنیارەکانی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ڕای گشتی و ناوەندە ئەکادیمییەکان، لیژنەی لێکۆڵینەوەکە پێشنیارە گونجاوەکانی خۆی خستووەتەڕوو. بە جۆرێک کە ئەو پێشنیارانە مافی خوێندکاران و ئەکادیمییەکان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا دەپارێزێت و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراون بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدرێت.

 

دۆسیەکە پەیوەندی بە د. عەبدوللەتیف ئەحمەدەوە هەیە، کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی پێگەی خۆی بۆ پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ خوێندکارەکانیدا قۆستووەتەوە، لە بەرامبەریشدا ناوبراو سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و بە هەواڵی هەڵبەستراو ناویان دەبات.

58 جار خوێندراوەتەوە