لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە چوونە ناو بازاڕی لە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسکیل قەدەغە کرد

KNN : Kurdish News Network
06:51 - 22/06/2026
کوردستان
+
-

لیژنەی ئەمنی لە قایمقامییەتی هەڵەبجە بڕیاریدا، رێگریی تەواو بکرێت لە چوونە ناو بازاڕی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تەنانەت ئەگەر کۆدیشیان هەبێت، هاوکات راگرتنی ماتۆڕسکیل لەناو سەنتەری بازاڕ قەدەغە کرا

 

ئەمڕۆ دووشەممە (22ی 6ی 2026)، لیژنەی ئەمنی لە قایمقامییەتی هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتیی سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە و ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنیی شارەکە، تاوتوێی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کراوە، جەختیش لە تووندکردنەوەی رێکارە ئەمنییەکان و زیادکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان کراوەتەوە

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە رێکارە نوێیەکان هاتووە: بڕیاردراوە کە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بە هیچ شێوەیەک رێگەی پێ نەدرێت بێتە ناو بازاڕەوە، تەنانەت ئەگەر کۆدیشی هەبێت

 

هەروەها لیژنەکە بڕیاریداوە بە رێگریکردنی تەواوەتی لە راگرتنی ماتۆڕسکیل لەناو بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ و گرفت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان

 

128 جار خوێندراوەتەوە