پزیشکیان: بە سەربەرزییەوە دانوستان دەکەین و کرانەوەی باش هاتووەتە ئاراوە

KNN : Kurdish News Network
01:50 - 22/06/2026
جیهان
+
-

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، بە سەربەرزی و بەبێ هیچ سازشکردنێک چوونەتە ناو پرۆسەی دانوستانەکانەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، بەرامبەرەکانیان لە پێناو ئێراندا سەبارەت بە پرسی لوبنان پاشەکشەیان کردووە و کرانەوەی باش هاتووەتە ئاراوە.

 

لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە بە سەربەرزییەوە بەشدارییان تێدا کردووە، وتیشی: "لە هەر شوێنێک بیانەوێت مافەکانمان فەرامۆش بکەن، ئێمە پاشەکشە ناکەین و سەرمان بۆیان کەچ ناکەین."

 

پزیشکیان باسی لە دەرەنجامە سەرەتاییەکانی دانوستانەکان کرد و ئاشکرای کرد، بەهۆی پێگەی ئێرانەوە لە پرسی لوبناندا بەرامبەرەکانیان سازشیان کردووە و دەروازە و کرانەوەی باش هاتوونەتە ئاراوە.

86 جار خوێندراوەتەوە