شەهباز شەریف،
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، "یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد"
لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەشێوەی ئەلیکترۆنی واژۆکراوە و دەکەوێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
سەرۆک وەزیرانی
پاکستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردەوە، واژۆکردنی
ئەم ڕێککەوتنە لە بەرزترین ئاستی هەردوو حکومەت، نیشاندەری پابەندبوونی هەردوولایە
بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکان.
وتیشی:
"یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،
وەک یەکەم هەنگاویش ئێران گەرووی هورمز دەکاتەوە و لە بەرامبەردا ئەمریکا دەستبەجێ
کۆتایی بە گەمارۆ دەریاییەکەی دەهێنێت".
هاوکات لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاکستان بە هاوکاریی قەتەر کە ڕۆڵی پاڵپشتیکاری
نێوەندگیریی گێڕاوە لە پرۆسەکەدا، لە (19)ـی حوزەیرانی 2026 لە سویسرا میوانداریی
ڕێوڕەسمێک دەکات بەبۆنەی ئەو ڕووداوە گرنگەوە، هەروەها بەمەبەستی دەستپێکردنی
دانوستانەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی لە نێوان هەردوولادا.
155 جار خوێندراوەتەوە